خولەکانی جیهان

هالاند یانەکانی ئیسپانی بێهیوا دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


هالاند یانەکانی ئیسپانی بێهیوا دەکات
مەودا میدیا- سەباح خضر 

راپۆرتێکی ئیسپانی سەرسوڕمانی لەگرێبەستی نەرویجی ئێرلینگ هالاند هێرشبەری یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی ئاشکراکرد.

رادیۆی کەتەلۆنیا ئاماژەی بەوەدا کە ئەو بڕگە سزایەی کە ڕێگە بە دەرچوونی هالاند لە ریزەکانی مان سیتی دەدات، لە هاوینی 2024 بۆ 2025 بۆ ماوەی ساڵێک دواخرا.

ئەو رادیۆیە ئەوەشی خستەڕوو کە ئەم هەنگاوە پەیوەندی بە بڕیارەکەی بەڕێوەبەری یانەی مانچستەر سیتیەوە هەیە لەمانگی تشرینی دووەمی رابردوو کەبڕیاربوو گرێبەستی راهێنەر پیپ گواردیۆلا بۆ ماوەی دوو وەرزی تر درێژبکاتەوە تا مانگی حوزەیرانی 2025.

ئەوەشی خستەڕوو کە دواخستنی بڕگەی سزاکان لە گرێبەستەکەی هالاند کە لە 180 بۆ 200 ملیۆن یۆرۆیە، دەبێتە لێدانێکی بەهێز بۆ ئەو یانانەی کە لە داهاتوودا بێزاری دەکەن کە ئەوانیش دیارترینیان ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنەیە.

هەمان رادیۆ دووپاتی کردەوە کە ئەم بڕگەیە لە مانچستەر سیتی بە بەستنەوە نامێنێتەوە، بەڵام پرسیارەکانی سەبارەت بە پەیوەندی لاوە نەرویجیەکە لەگەڵ ئەگەری رۆیشتنی گواردیۆلا لە کۆتایی گرێبەستەکەی بەرزکردەوە.

گرێبەستەکەی هالاند لەگەڵ مانچستەر سیتی لە هاوینی 2027 بەسەر دەچێت و ئەو یاریزانەش لە سەرەتای ئەم وەرزەوە بە قورسی دەدرەوشێتەوە.

 لە چەند رۆژی رابردوودا هالاند توانی بە تەنها پێنج گۆڵ لە تۆڕی یانەی لایپزیگی ئەڵمانی تۆماربکات لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد