تەندروستی

گرنگترین سوودەکانی چوالەی سەوز

مەودا میدیا - سلێمانی |


گرنگترین سوودەکانی چوالەی سەوز
مەودا میدیا -
 
پسپۆڕێکی زانستیی خۆراک رایدەگەیەنێت چوالەی سەوز یەکێکە لە بەرهەمە رووەکییەکانی سەرەتایی وەرزی بەهار کە تام و چێژێکی تایبەتی خۆی هەیە و خۆراکێکی بەسوودە بۆ تەندروستیی مرۆڤ.
 
دکتۆر کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراک رایگەیاند "چوالە بەهایەکی خۆراکی زۆری تێدایە و دەوڵەمەندە بە چەورییە سوودبەخشەکان و مادەی دژە ئۆکسان و ڤیتامینەکانی وەک (A)، (B  به‌ تایبه‌ت B6)، (E)، (K)، (C) له‌گه‌ڵ کانزا‌کانی وه‌ک سۆدێوم، پۆتاسێوم، فۆسفۆڕ، ئاسن، کالسێوم، مه‌گنسێوم، مه‌نگه‌نیز، سلنێوم و زینک له‌گه‌ڵ ریشاڵ و ئاو و کاربۆهیدرات".
 
ئەو دکتۆرە دەشڵێت "گرنگە رۆژانە نزیکەی 30 بۆ 35 دەنک چوالەی سەوز بخورێت" و ئەمانەی خوارەوە گرنگترین سوودەکانی چوالەی سەوزن: 
 
1- پاراستنی کێشی له‌ش و رێگه‌گرتن له‌ قه‌ڵه‌ویی و یارمه‌تی دابه‌زینی کێش ده‌دات له‌ کاتی رێجیمدا.

2- یارمه‌تی دابه‌زینی کولیستڕۆڵی خراپ له‌ خوێندا به‌رێژه‌ی % 12.

3- یارمه‌تی کۆنتڕۆڵکردنی ئاستی شه‌کره‌  له‌ خوێندا و رێگه‌گرتن له‌ تووشبوون به‌  نه‌خۆشی شه‌کره‌۰

4- خۆپاراستن له‌ جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشک و نه‌خۆشی ته‌سکبوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کان.

5- پاریزگاری له‌ ته‌ندروستیی دڵ و مێشک و به‌هێزکردنیان۰ 

6- رێگریکردن له‌ دروستبوونی به‌ردی زراو له‌گه‌ڵ یارمه‌تیدانی پاکبوونه‌وه‌ی جگه‌ر و له‌ش له‌ ماده‌ ژه‌هراوییه‌کان۰
 
7- خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشی نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک و چه‌ندین جۆری شێرپه‌نجه‌.

8- نه‌هێشتنی قه‌بزی و هه‌ندێک میکرۆبی ناو کۆئه‌ندامی میزومیزه‌ڕۆ۰ 

9- رێگریکردن له‌ نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر و به‌هێزکردنی یاده‌وه‌ری۰ 

10- به‌هێزکردنی مووه‌کانی قژ و پاراستن له‌ سپیبوون و هه‌ڵوه‌رینی قژ۰

11- پاراستنی ته‌ندروستیی پێست و گه‌شبوونه‌وه‌ی و نه‌هێشتنی چرچ و لۆچی و خاڵ و زیپکه‌ و سیسی ده‌م و چاو.
 
ئەمانەش زیانەکانی زۆر خواردنی چوالەی سەوزن: 
 
1-  زیاترکردنی کاریگه‌ریی لاوه‌کی هه‌ندێک ده‌رمانی فشار و دڵه‌کزێ و ده‌رمانی دژه‌مه‌ینی خوێن.

2-  هه‌ستکردن به‌ ته‌مه‌ڵی۰

3-  هەڵئاوسانی سک و زیادکردنی غازات۰

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan