کوردستانی
بارانبارین بەردەوام دەبێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی ئادار و سبەینێ دووشەممە 20ی ئاداری 2023ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان هەور دەبێت بەدرێژاى کاتەکان لەگەڵ تاوە باران لە هەندێک کاتدا و دروستبوونى هەورە تریشقە، لە ئێوارەدا بارانبارین لەسەر بەشێک لە پارێزگاى سلێمانى و ناوچە شاخاوییەکانى ئیدارەى راپەڕین و بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى هەولێر زیاد دەبێت، لە شەو درەنگدا ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، پلەكانی گەرما لەنێوان 11 بۆ 25 پلە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان سبەینێ دووشەممە ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ نمە بارانى کەم لە کاتەکانى بەیانى لە سە ر ناوچە شاخاوییەکان, لە دوانیوەڕۆ هەندێک کات بارانبارینى کورت خایەن دەبێت لە سەر ناوچە جیاجیاکان, لە کاتى دابارین هەورە تریشقەشى لەگەڵ دەبێت، پلەكانی گەرما لەنێوان 17 بۆ 24 پلە دەبێت.

س،ر
بیروڕا