تەندروستی

بۆ سپیبوونەوەی ددانەکانت ئەم کارانە بکە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ سپیبوونەوەی ددانەکانت ئەم کارانە بکە
مەودا میدیا-

هەمووان ئارەزووی ئەوەدەکەین ددانەکانمان سپی بێت، بۆیە دەتوانین خۆمان لە ماڵەوە بە چەند رێگەیەک ددانەکانمان سپی بکەینەوە، ئەوانیش:

- بەکارهێنانی فڵچەی ددانی کارەبایی کە سەری فڵچەی بازنەیی بێت کە دەلەرزێت و دەسوڕێتەوە کاریگەرترین رێگەیە بۆ لابردنی زەردی ددانەکان کە بەهۆی قاوە و چاوە دروست دەبێت.

- بەکارهێنانی زەیتی گوێزی هیندی بۆ شۆردنی دەم و ددانەکان دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی بەکتریا و یارمەتی ددانەکان دەدات جارێکی تر گەشاوەتر بن.

- شارەزایان ئامۆژگاری بەکارهێنانی ئەو بەرهەمانە دەکەن کە دوورن لە هایدرۆجین پەرۆکسید یان مینای ددان بەهێز دەکەن بە نەرمکردنی رووی ددانەکان، وادەکات زەردەخەنەکە سپیتر دەربکەوێت.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan