جیهانی

مژدەیەك لە رێكخراوی تەندروستیی جیهانی-ەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مژدەیەك لە رێكخراوی تەندروستیی جیهانی-ەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری رێكخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، ترس لە گۆڕینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ نەخۆشییەكی كوشندە راستیە دوای بڵاوبوونەوەی لە زۆرێك لە وڵاتە جیهانییەكان.

تیدروس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری رێكخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند "لە سەدا 70ی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتی چین چارەسەركراون، بەوەش مەترسی ڤایرۆسەكە لە سەر هاوڵاتیان كەمدەبێتەوە".

هەروەها وتی "پێویستە ئەو رێنمایی و رێوشوێنانەی خراونەتەڕوو بۆ رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا بە باشی پەیڕەو بكرێن".

ئەو لێدوانەی بەڕێوەبەری رێكخراوی تەندروستی جیهان لەكاتێكدا، بەرپرسانی تەندروستی وڵاتی چین ئەو نەخۆشخانە تایبەتەیان داخست كە پێشتر بۆ توشبووانی كۆرۆنا دروستكرابوو.

هاوكات رایانگەیاندووە بەراورد بە هەفتەی رابردوو توشبووانی كۆرۆنا تا دێت بەرەو كەمی دەڕوات و ئەوەش واتای كەمبوونەوەی توشبووان دەردەخات.

بەپێی دواین ئامار تائێستا لەسەر ئاستی جیهان 100 وڵات نەخۆشی كۆرۆنا تێدا بڵاوبووەوە و ژمارەی توشبووان 114 هەزار تێپەڕاندووە و ژمارەی گیان لەدەستدان بۆ سەرو 4 هەزار بەرزبووەتەوە و ئەوانەشی چاكبوونەتەوە نزیكەی 65 هەزار كەس دەبن.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان