کوردستانی

ئەمەریکا وەڵامی هێرشەکانی ئێران دەداتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمەریکا وەڵامی هێرشەکانی ئێران دەداتەوە
مەودا میدیا-

دژە تیرۆری کوردستان ئاشکرایکرد دوو بنکەی هێزەکانی ئەمەریکا لە دێرازووری سوریا کرانە ئامانج و لە وەڵامدا هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی پێگەی میلیشیاکانی سەر بە ئێرانیان بۆردوومانکرد.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 25ی ئاداری 2023 بەرپرسانی ئەمەریکا رایانگەیاند "لە نوێترین رووبەڕووبوونەوەدا لەنێوان هێزەکانی ئەمەریکا و میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە سوریا سەربازێکی دیکەی ئەمەریکی برینداربوو".

لای خۆشیەوە، روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند "لە درەنگانی شەوی رابردوو بنکەی نەوتی "عەمر" کە هێزەکانی ئەمەریکا لەخۆدەگرێت لە گوندەوارەکانی دێرازووری رۆژهەڵات لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە شاری مەدیادینەوە بە سێ مووشەک کرایە ئامانج".

روانگەی سوری وتیشی "بنکەی کۆنیکۆ لە گوندەوارەکانی دێرازوور کە هێزەکانی ئەمەریکا لەخۆ دەگرێت لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی میلیشیاکانی سەر بە ئێران کە لە شاری دێرازوور جێگیرن لەڕێگەی بۆردوومانی مووشەکییەوە کرایە ئامانج، هاوکات فڕۆکەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی پێگەی ئەو گروپە میلیشیانەی لە دێرازوور کردە ئامانج".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رۆڵی ژنانی گوندنشین لە بواری کشتوکاڵیدا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئۆپەراسیۆن و شکانی شکۆ

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

پەکەکە و ژمارەکان و ئاسۆیەکی ناڕوون

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

هەڵبژاردن دەکرێت، بەڵام…

لەلایەن رێبوار کەریم وەلی