خولەکانی جیهان

ئیبراهیمۆڤیج ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئیبراهیمۆڤیج ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد
مەودا میدیا- سەباح خضر 

زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی بوو بە دووەم یاریزانی بە تەمەن کە یارییەکی هەڵبژاردەی یۆرۆی کرد بەرانبەر هەڵبژاردەی بەلجیکا هەرچەندە تووشی شکست بوون بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام بەرامبەر بە بەلجیکا.

راهێنەری سوید یانی ئەندەرسۆن لەخولەکی 73دا لەگەڵ ئەلێکساندەر ئیسحاقی گۆڕانکاری پێکرد بۆ ئیبراهیمۆڤیج لە تەمەنی 41 ساڵ و 172 رۆژدا.

ئیبرایمۆڤیج، لە پشت لی کاچارو ی جبرالتارەوەیە کە لە تەمەنی 41 ساڵ و 176 رۆژدا یاری وڵاتەکەی بەرامبەر یۆنان کردووە.

بەڵام ئیبراهیمۆڤیچ هێشتا لەپێش تۆماری پێشوویە دینۆ زۆف گۆڵچی ئیتالی کە لە 29ی ئایاری 1983 لە تەمەنی 41 ساڵ و 3 مانگ و ڕۆژێکدا بەرامبەر سوید یاری کردووە.

ئیبرا دەیەوێت یاری کۆتایی یۆرۆ بکات ئەگەر وڵاتەکەی بگاتە ئەو پاڵەوانێتیە و ئەو کات تەمەنی 42 ساڵ دەبێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا




News

بەم شێوەیە هەڵسوکەوت لەگەڵ دیسپراکسیا بکە

لەلایەن دێرین مەحمود


News

کەرکوک لە چاوەڕوانیی رۆتیندا

لەلایەن هیوا محەمەد