عیراقی
فەتوایەکی نوێ لە بارەی نوێژی هەینییەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
گەورە مەرجەعێکی شیعە بڕیاری راگرتنی نوێژی هەینی دەدات، میدیا عیراقییەکان ئاشکرایان کردووە کە هۆکارەکەی ترس لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە، ئەم فەتوایە لە مێژووی شیعەدا بەیەکەم فەتوای لەو جۆرە هەژماردەکرێت.
عەلی سیستانی، گەورە مەرجەعی شیعەکانی عیراق ئەمڕۆ لە نوێترین فەتوایدا بڕیاری ئەوەیداوە لە هەینی داهاتووە موسڵمانان نوێژە هەینی بە کۆمەڵ نەکەن بۆ خۆپارێزی لە توشبوون لە ڤایرۆسی کۆرۆنا نوێ کە مەترسییەکەی گەورەیە زیاتر لە 100 وڵاتی گرتۆتەوە.
بە قسەی کەسێکی نزیک لەوە مەرجە کە بۆ میدیا عیراقییەکانی کردووە و هۆکارەکەی بۆ ئەوە گێراوەتەوە کە سنووری عیراق بە وڵاتی ئێرانوەویە ترس هەیە کەسانێک گەڕابێتنەوە لەو وڵاتە کەرەنتینەیان نەکردبێت و تێکەڵ بە موسڵمانان ببن و ئەو ڤایرۆسە زیاتر بڵاوببێتەوە.
ئاشکرایە ئەو فەتوایەی سیستانی موسڵمانانی شیعە بە گشتی پێوەی پەیوەستی دەبن بەیەک فەتوای مەرجەعی شیعە دەژمێردریت لە مێژوودا سەبارەت بە قەدەغەکردنی نوێژی هەینی.