عیراقی
وەزارەتی تەندروستیی عیراق هەواڵێکی دڵخۆشکەری راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق چاكبوونه‌وه‌ی 15 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای راگه‌یاند کە 4 حاڵەتیان لە پارێزگای کەرکوک بووە و ئەوانی دیکەش لە بەغدان.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق چاكبوونه‌وه‌ی 15 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای راگه‌یاند کە 4 حاڵەتیان لە پارێزگای کەرکوک بووە و ئەوانی دیکەش لە بەغدان.
سه‌یف به‌در، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی عیراق ئاشكرایكرد "تا ئێستا 15 كه‌سی تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵات چاك بوونه‌ته‌وه".
ئاماژەی بەوەشکرد "11 حاڵه‌ت له پارێزگای به‌غدا، كه 7 حاڵه‌ت له ناوچه‌ی كه‌رخ و 4 حاڵه‌تیش له به‌ری رەسافه‌ی ئه‌و شاره بوون و 4 حاڵه‌تیشیان له پارێزگای كه‌ركوك بوون".
باسی لەوەشکرد "وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی عیراق جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی خۆی به رێنماییه ته‌ندروستییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كاته‌وه، له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ حاڵه‌ته پشتڕاستكراوه‌كان و گومانلێكراوانی تووشبوون به‌و ڤایرۆسه".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه‌ره‌نتینه كراون له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ت هه‌موو پێداویستییه پزیشكییه‌كانیان بۆ دابین كراوه".