کوردستانی

پۆلیسی دارستانی راپەڕین تۆڕێکی بە دوو ماسی گەورەوە هەڵگرتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیسی دارستانی راپەڕین تۆڕێکی بە دوو ماسی گەورەوە هەڵگرتەوە
مەودا میدیا -
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین رایدەگەیەنن لە دەربەندی رانییە مەفرەزەکانیان توانیویانە دەست بەسەر تۆڕێکی راوەماسیدا بگرن کە دوو ماسی گەورەی پێوەبووە و تاوەکو ئێستاش خاوەنەکەی نادیارە.
 
ئەمڕۆ 28ی ئازاری 2023 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین رایگەیاند "تیمەکانیان لەوەرزی قەدەغەکردنی راوەماسیدا توانیویانە لە کاتی گەڕان بۆ سەرپێچیکاران و راوچییان تۆڕێک بدۆزنەوە کە دوو ماسی گەورەی پێوە بووە، خاوەنی تۆڕەکە تاوەکو ئێستا نادیارە".

ئەوەشی خستەڕوو "مەفرەزەکانیان شەو و رۆژ لە ئەرکدان بۆ پاراستنی سامانی ماسی، بە بڕیاری دادوەر دەستبەجێ پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە و بەدواداچوون بەردەوامە، ماسییەکان بە موزایەدە فرۆشران بە بڕی 223 هەزار دینار".

ر.ع

Qaiwan
Qaiwan