کوردستانی

بڕیارێکی نوێ لە وەزارەتی داراییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیارێکی نوێ لە وەزارەتی داراییەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاردا بە دامەزراندنی سندوقێک بەناوی سندوقی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵیەکان پارەدار دەکرێت.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت کە ئاوات جەناب، وەزیری دارایی واژۆی کردووە و تیادا هاتووە، بەپێی ڕێنمایی دارایی ژمارە ( 2 ) کەلە 20 ئازاری 2023 دەرچووەو لە ڕۆژنامەی وەقایعی کوردستان بڵاوکراوەتەوە و بەپێی مادەی 45 لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان ژمارە ( 1 ) ی ساڵی ( 2020 ) بڕیاردرا بەدامەزراندنی سندوقێک بەناوی سندوقی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵیەکان پارەدار دەکرێت لەو سزاو پێبژاردنانەی کە لەیاساکەدا دەقی لەسەر نوسراوە و لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو سندوقە سپاردە دەکرێت.  

بەپێی نووسراوەکە بێت، پارەی ناو سندوقەکە تەنها بۆ ئەو دامەزراوە تەندروستیانە خەرج دەکرێت کە لەمادەی 38 یاساکەدا هاتووەو بۆ هیچ مەبەستێکی تر خەرج ناکرێت، هەروەها ئەو بڕە پارانەی بەپێی یاسا وەردەگیرێت بۆ مەبەستی سندوق دەکرێتە داهاتی کۆتایی بۆ گەنجینەی حکومەتی هەرێم و ڕاستەوخۆ دەکرێتە سەر هەژماری سندوقەکە.    

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رۆڵی ژنانی گوندنشین لە بواری کشتوکاڵیدا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئۆپەراسیۆن و شکانی شکۆ

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

پەکەکە و ژمارەکان و ئاسۆیەکی ناڕوون

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

هەڵبژاردن دەکرێت، بەڵام…

لەلایەن رێبوار کەریم وەلی