گشتی

چۆنیەتی ئامادەکردنی شیرینی زنود ست

مەودا میدیا - سلێمانی |


چۆنیەتی ئامادەکردنی شیرینی زنود ست
مەودا میدیا-

زنود ست یەکێکە لەو شیرینیانەی زۆر کەس ئارەزووی خواردنی دەکات، بۆیە دەتوانیت لە ماڵەوە بەم شێوازە دروستی بکەیت.

پێداویستییەکان
- ھەویری ئامادەکراوی پاقلاوە.
- نیو کوپ کرێمی سپی.
- زەیت یان کەرە بۆ سوورکردنەوە
- فستقی وردکراو بۆ رازاندنەوە
- شیلەی ئامادەکراو.

چۆنیەتی ئامادەکردنەکەی
سەرەتا هەویری پاقلاوەکە بە شێوەی چوارگۆشە ببڕە، پاشان یەک کەوچکی بچووک لە کرێمەکە بخەرە ناو ھەویرەکە و لولی بکە، پاشان دانە دانە لە ناو زەیتی گەرمکراو سووریان بکەرەوە و لە شیلە ھەڵیان بکێشە و فستقەکە وردکراوەکەی بەسەردا بکە.

هەروەها دەتوانیت خۆت شیلەکە ئامادەبکەیت بەمجۆرە، دوو کوپ شەکر لەگەڵ یەک کوپ ئاو و دوو دڵۆپ گیراوەی لیمۆ تێکەڵ بکە، دواتر لەسەر ئاگر دایبنێ تاکو دەکوڵێت و خەست دەبێتەوە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن