تەندروستی
بەڕۆژووبوون زیان بە نەخۆشانی غودە دەگەیەنێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
پسپۆڕێکی نەشتەرگەریی گشتی رایدەگەیەنێت ئەو کەسانەی نەخۆشی غودەیان هەیە، رووژووگرتن بۆیان هیچ زیانێکی تەدروستییان پێناگەیەنێت و سەلامەتە.
پسپۆڕێکی نەشتەرگەریی گشتی رایدەگەیەنێت ئەو کەسانەی نەخۆشی غودەیان هەیە، رووژووگرتن بۆیان هیچ زیانێکی تەدروستییان پێناگەیەنێت و سەلامەتە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی ئازاری 2023 د. ئەژین هاشم، پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی رایگەیاند "ئەو کەسانەی نەخۆشی غودەیان هەیە، رۆژووگرتن بۆیان نابێتە جێی مەترسی و هیچ زیانێکی لەسەر تەندروستییان نابێت ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "هەرکەسێک کە نەخۆشی غودەی تەمەڵی هەیە دەتوانێت یەک دەنک حەب وەربگرێت و پێش پارشێو بە کاتژمێرێک یاخود 30 خولەک بیخوات، یاخود دەتوانن شەوانە پێش خەوتن حەبەکە بخۆن ".
ئەو پسپۆڕەی نەشتەرگەری گشتی ئاماژەی بەوەشداوە "هەر کەسێکیش خاوەنی غودەی چالاکە، دەتوانێت لە کاتی پارشێواندا دوای بەربانگ و رۆژووشکاندن دەرمانەکانییان بخۆن ".
ر.ع
ر.ع