تەندروستی

چۆن بزانین گورچیلەکانمان بەردی تێدایە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


چۆن بزانین گورچیلەکانمان بەردی تێدایە؟
مەودا میدیا -
 
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت حەوت ئاماژەی سەرەکیی هەیە کە بوونی بەدی گورچیلەکان دەردەخەن و هەرکات هەستت بەو نیشانانە کرد راستەوخۆ سەردانی پزیشک بکە.
 
لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانیدا هاتووە هەر کەسێک هەستی بەم چەند نیشانەیەی لای خوارەوە کرد، دەبێت دەستبەجێ سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکات بۆ ئاگاداربوون لە حاڵەتەکەی، ئەمانەش نیشانەکانی هەبوونی بەردی گورچیلەن:
 
 1-ئازاری ناوسك.

2-هەستكردن بە دڵ تێكەڵهاتن و رشانەوە.

3-ئازارێكی زۆر لە پشت و لاتەنیشتدا.

4-گۆڕانی رەنگی میز بۆ رەنگی سور یاخود قاوەیی.

5-زۆر میزكردن.

6-ئازاری زۆر لە كاتی میزكردندا.

7-گۆڕانی بۆنی میز بۆ بۆنێكی ناخۆش.

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan