کوردستانی

هەفتەی داهاتوو مووچەی ئەم چینە دابەشدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەفتەی داهاتوو مووچەی ئەم چینە دابەشدەکرێت
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
 
نوێنەری گشتیی وانەبێژانی هەرێم رایدەگەیەنێت کە هەفتەی داهاتوو لە رۆژانی سێشەممە یاخود چوارشەممەدا شایستەی وانەبێژانی مانگی شوبات دابەشدەکرێت.
 
ئەمڕۆ هەینی 31ی ئازاری 2023 کارۆخ عەبدوڵڵا، نوێنەری گشتیی وانەبێژانی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە هەفتەری داهاتوودا و لە رۆژانی سێشەممە یاخود چوارشەممەدا شایستەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت، ئەمەش لەدوای مووچەی خانەنشینیی پێشمەرگەوەیە".
 
ئەوەشی خستەڕوو "پێنجشەممەی رابردوو مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە دابەشکراو بەوهۆیەوە شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ دەکەوێتە دوای ئەوانەوە، بەپێی بەرواری چەکی پەروەردەکان، هەر پەروەردەیەک چەکی ئامادەبێت ئەوا شایستەی دارایی وانەبێژانی مانگی شوباتی بەسەردا دابەشدەکرێت".
 
نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە "یەکەم پەروەردە کە شایستەی مامۆستایانی مانگی شوباتی پێدەدرێت پەروەردەی کۆیەیە و دواتریش دەستدەکرێت بە دابەشکردنی پەروەردەکانی دیکە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن