تەندروستی

سوودە گرنگەکانی کنگر بۆ تەندروستی

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوودە گرنگەکانی کنگر بۆ تەندروستی
مەودا میدیا-

کنگر یەکێکە لە گیا بەهارییەکان و تەمەنێکی کورتی هەیە و گرنگی زۆر بە خواردنی دەدرێت، هەروەها لە رووی تەندروستییەوە سوودی زۆری هەیە بۆ جەستە.

کنگر  دژە ئۆکسانە و یارمەتی بەهێزبوونی بەرگریی لەش دەدات لە دژی شێرپەنجە و  وزە بە لەش دەبەخشێت، هەروەها خواردنی کنگر کرداری هەرسکردن چالاک دەکات و هۆکارە بۆ بەهێزبوونی دڵ.

کنگر بۆ تەندروستی میزەڵدان و گورچیلەکانمان سوودی زۆرە و چالاکییان دەکات، هەروەها هاوكارێکی باشە بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی کەمخوێنیان هەیە.

گرنگە ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە گرنگی زیاتر بە خواردنی کنگر بدەن، هەروەها چەوری زیادە لە لەشدا دەتوێنێتەوە  هاوکاری دابەزاندنی کێش دەکات بەتایبەت ئەگەر بە کوڵاوی بخورێت و ریخۆڵەکان چالاک دەکات و قەبزی ناهێڵێت.

کنگر دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و ئاسن و مەگنسیۆم و ڤیتامین کەی و سی و بی، ریشاڵ و مادەی دژەئۆکسان و پرۆتین ئەم مادانەش سەرجەمیان بۆ جەستەی مرۆڤ پێویستن.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە