خولەکانی جیهان

بەرشەلۆنە لەسەر گرێبەستی میسی هاتە دەنگ

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەرشەلۆنە لەسەر گرێبەستی میسی هاتە دەنگ
مەودا میدیا- سەباح خضر 

بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بەرشەلۆنە ماتیۆ ئەلمانی باسی لەو هەواڵە کرد کە بەرشەلۆنە هاوینی داهاتوو گرێبەست لەگەڵ لیۆنێل میسی ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان واژۆ دەکات.
 
گرێبەستەکەی لیۆنێل مێسی لەگەڵ یانەی پی ئێس جی لە وەرزی ئێستادا کۆتایی دێت، بۆیە ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە دەتوانێت بە خۆڕایی لەگەڵ هەر یانەیەک بیەوێت گرێبەست واژۆ بکات.
 
ئەلمانی سەبارەت بە گرێبەستەکەی مێسی لە لێدوانێکیدا کە رۆژنامەی "سپۆرت"ی ئیسپانی تیشک دەخاتە سەر دەڵێت: لیۆی یاریزان نوێنەرایەتی زۆر دەکات بۆ یانەکە و مێژووی تۆپی پێ ، ئێمە تیشک دەخەینە سەر ئەو تیمەی هەمانە، چونکە میسی ئێستا لە یانەیەکی دیکەیە. داهاتوو پێمان دەڵێت چی ڕوودەدات.
 
سەبارەت بە یاریزان ئانسو فاتی ئەو بەڕێوەبەرە ئاشکرایکرد: ئەو یاریزانێکی گرنگە لە تیپەکە و داهاتووی بەرشەلۆنە ئەو باش دەبێت و پێویستە دوو یاری لەسەر یەک بکات بە شێوەیەکی تایبەت. لە ساتەوەختێکی گەورەدایە.
 
سەبارەت بە پێگە نوێیەکەی ئێریک گارسیا، ئەلمانی وتی: بارودۆخێک هەیە کە وای لێدەکات وەک بەرگریکارێکی ناوەڕاست یاری بکات، چونکە بە باشی لە شێوازی یاریکردن تێدەگات. ئەگەر راهێنەرەکە لەوێ داینا، ئەوە مانای ئەوەیە کە ئەو بە باشی کار دەکات.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب