خولەکانی جیهان

ریال مدرید بۆ کلاسیکۆ یاریزانێکی لە دەست دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ریال مدرید بۆ کلاسیکۆ یاریزانێکی لە دەست دەدات
مەودا میدیا- سەباح خضر 

ریال مەدرید ئەمڕۆ دووشەممە 48 کاتژمێر پێش رووبەڕووبوونەوەی بەرشەلۆنە لە قۆناغی دووەمی کۆتایی کۆپا دێل ڕی رووبەڕووی بەرشەلۆنە دەبێتەوە.

ئەنتۆنیۆ رودیگەر بەرگریکاری یانەی ریال مەدرید بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر لە لیستی یارییەکانی رۆژی یەکشەممەی خولی ئیسپانیا دوورخرایەوە بەهۆی ئەوەی تووشی نەخۆشی بووە.

بەگوێرەی رۆژنامەی AS ی ئیسپانی، رودیگەر پشکنینی ئەلترادۆنی بۆ کراوە و دەرکەوتووە کە هیچ کێشەیەکی گەورەی نەبووە.

ئەو ئاماژەی بەوەدا کە ئەنتۆنیۆ ڕودیگەر رۆژی دووشەممە بەشداری لە راهێنانی ریاڵ مدرید کرد، بەڵام بە تاکە کەسی کاری کرد و باندێکی خستە سەر ئەژنۆی.

رۆژنامەکە روونیکردەوە کە بەرگریکارە ئەڵمانییەکە لە ڕێگایە بۆ ئەوەی لەگەڵ ڕیال مەدرید بێت لە شوێنی کلاسیکۆی داهاتوو.

قۆناغی یەکەم کۆتایی هات بەوەی بەرشەلۆنە بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە ریال مەدریدی بردەوە، کە لەلایەن ئیدەر میلیتاوی بەڕازیلی بە هەڵە لە گۆڵی یانەکەی تۆمارکرا.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان