خولەکانی جیهان

بەرشەلۆنە پلانی گەڕانەوەی میسی دەستپێدەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەرشەلۆنە پلانی گەڕانەوەی میسی دەستپێدەکات
مەودا میدیا- سەباح خضر 

بەڕێوەبەرایەتی یانەی بەرشەلۆنە دەستی کردووە بە جێبەجێکردنی پلانی گەڕانەوەی لیۆنێل میسی ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان بۆ وەرزی داهاتوو.

گرێبەستەکەی نێوان لیۆنێل مێسی و پاریس سان جێرمان دوای ئەم وەرزە کۆتایی دێت و ئەگەری درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی هەیە، بەڵام زۆرێک لە راپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لیۆنێل مێسی بڕیاری داوە هاوینی داهاتوو بگەڕێتەوە بەرشەلۆنە.

بەگوێرەی رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی، بەڕێوەبەرایەتی بەرشەلۆنە دەستی کردووە بە گفتوگۆی گرنگ لەگەڵ سپۆنسەر بۆ ئەوەی رێککەوتنەکەی مێسی لەسەر ئاستی ئابووری بکرێت.

یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت داهاتێکی دارایی زیاتر بەدەست بهێنێت بۆ باشترکردنی پێگەی یانەکە پێش یاسای یاریکردنی دادپەروەرانەی دارایی و بێگومان میسی نزیکە لە گەڕانەوە بۆ یانەی کەتەلۆنیەکە.

رۆژنامە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە خوان لاپۆرتا سەرۆکی بەرشەلۆنە و رافا یوتی جێگری سەرۆکی یانەکە پەیوەندی لەگەڵ کەسانی نزیک لە مێسی دەکەن بۆ ئەوەی ئاسانکاری بکەن بۆ گەڕانەوەی ئەو یاریزانە بۆ یانەکەیان.

هەوادارانی پاریس سان جێرمان رۆژی یەکشەممە لە کاتی دۆڕانی یانەی پاریس بە لیۆن لە دژی ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە هاواریان کرد.

مێسی وەڵامی توڕەیی هەوادارانی پی ئێس جی دایەوە بە پێکەنین و قسەکردن لەگەڵ هاوڕێی تیمەکەی کیلیان مباپێ.



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب