خولەکانی جیهان
ئۆبامیانگ هەڵوێستی خۆی راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەباح خضر
هێرشبەری گابۆنی پیێر ئێمێریک ئوبامەیانگ، هێرشبەری چێڵسی، کاردانەوەی بەرامبەر دەرکردنی گراهام پۆتەری ئینگلیزی لە راهێنانی یانەی بلوز راگەیاند.
بەگوێرەی رۆژنامەی "The Sun"ی بەریتانی، ئوبامەیانگ لە هەژماری ئینستاگرامی خۆی لایکی کردووە لەسەر لێدوانەکەی چێڵسی سەبارەت بە کۆتایی هێنان بە گرێبەستەکەی گراهام پۆتەر.

هێرشبەرە گابۆنییەکە دوایین جار بۆ چێڵسی دەرکەوت لە شکستی دوو بە سفر لەگەڵ تۆتنهام لە مانگی شوباتدا و تەنها چوار یاری لە خولی پریمەرلیگ لەژێر سەرۆکایەتی پۆتەر ئەنجامداوە.
چەند راپۆرتێک ئاماژە بەوە دەکەن کە ئۆبامەیانگ داوای کردووە لە هاوینی داهاتوودا چێڵسی جێبهێڵێت لە کاتێکدا چاوەڕوان دەکرێت بگەڕێتەوە بەرشەلۆنە.
هێرشبەرە گابۆنییەکە لەگەڵ هاوڕێکانی پێشووی بەرشەلۆنە لە ژووری خۆگۆڕین ئاهەنگ دەگێڕێت دوای بردنەوەی ئەم دواییەی بەسەر ریال مدرید لە کلاسیکۆ.