تەندروستی

نۆ سوودی سێو کە زانست پشتڕاستی دەکاتەوە و هەندێکیانت نەبیستووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نۆ سوودی سێو کە زانست پشتڕاستی دەکاتەوە و هەندێکیانت نەبیستووە
مەودا میدیا-

بەپێی توێژینەوە زانستییەکان، خواردنی سێو نۆ سوودی بۆ تەندروستیی مرۆڤ هەیە، بەم شێوەیەی لای خوارەوە:

یەکەم: دابەزاندنی کێش
بەپێی توێژینەوەیەکی ئەمەریکی هاتووە، کەوا خواردنی سێوێک بەتەواوەتی دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی حەزی خواردن، ئەوەش یارمەتیدەرە بۆ کەمخۆری و لە ئەنجامیشدا دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێشی جەستە.

دووەم: کەمکردنەوەی مەترسییەکانی تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە
بەپێی هەمان توێژینەوەی ئەمەریکی خواردنی سێو یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە لە جۆری 2.

سێیەم: پاراستنی مرۆڤ لە نەخۆشییەکانی دڵ و مێشک
خواردنی سێو بەهەمان شێوە یارمەتیدەرە لە تووشنەبوونی مرۆڤ بە نەخۆشییەکانی دڵ، هەروەها مادەی کیرسیتین کە مادەیەکی کیمیاییە و لە سێودا هەیە، دەبێتە پاڵپشتی مرۆڤ لە تەندروستبوونی مێشکی.

چوارەم: رێگری دەکات لە تووشبوون بە زەهایمەر
بەهۆی بوونی مادەی کریستین لە جۆری بۆلیفینۆل تیایدا، خواردنی سێو یارمەتیدەر دەبێت لە تەندروستبوونی مرۆڤ بەشێوەیەکی گشتی و بەتایبەت لەگەڵ هەڵکشانی تەمەندا، هەروەها فشاری ئۆکسجین کەمدەکاتەوە، بەدیاریکراویش یارمەتیدەر دەبێت لە رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشیی زەهایمەر و لەبیرچوونەوە.

پێنجەم: رێژەی کۆلیسترۆڵ کەمدەکاتەوە
زیادکردنی خواردنی سێو بۆ ژەمەکانی خواردن، دەبێتە هۆی پاراستنی دڵ لە نەخۆشی بەشێوەیەکی بەرچاو، بەپێی توێژینەوەیەکی ئەمەریکی؛ ئەو کەسانەی کە بەدەست بەرزبوونەوەی کەمی رێژەی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا دەناڵێنن، رۆژانە دوو دانە سێو بخۆن ئەوا دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش، ئەوەش لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ دەیانپارێزێت.

شەشەم: کەمبوونەوەی فشاری خوێن
تاوناتاوێ خواردنی سێو دەکرێت ئاسانترین رێگە بێت بۆ راگرتنی فشاری خوێن لە ئاستێکی باشدا، لە ساڵی 2020 توێژینەوەیەکی زانستی ئەوەی ئاشکراکرد کە ئەو خواردنەی دەوڵەمەندە بە فلافانۆل وەکو سێو، یارمەتیدەر دەبێت بۆ کەمکردنەوەی فشاری خوێن، لەگەڵ ئەوەشدا کە خواردنی سێو فشاری خوێن کەمدەکاتەوە، هاوکات تایبەتمەندیی ئەوەشی تێدایە کە دژی نەخۆشیی شێرپەنجە و بەکتریاکان بووەستێتەوە.

حەوتەم: سوودگەیاندن بە بەکتریاکانی ریخۆڵە
خواردنی سێو بەشێوەیەکی بەرنامەدار دەبێتە هۆی بەهێزکردنی بەکتریا سوودبەخشەکانی ریخۆڵە، بەپێی توێژینەوەیەک کە لە ساڵی 2017 بڵاوکراوەتەوە، خواردنی جۆرەکانی سێو دەبێتە هۆی زیادبوونی ژمارەکانی بەکتریا سووبەخشەکان لەناو ریخۆڵەدا، ئەوەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ باشترکردنی کرداری هەرسکردن.

هەشتەم: پارێزگاریکردن لە تەندروستیی ددانەکان
لە ساڵی 2018 توێژینەوەیەک ئەوەی خستووەتەڕوو کەوا خواردنی سێو دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی مانەوەی بەکتریا لەناو دەمی مرۆڤدا، ئەوەش دەبێتە هۆی پارێزگاریکردن لە ددانەکان و لە دوور مەوداشدا رێگری دەکات لە پووکانەوەیان.

نۆیەم: بۆنی دەم خۆشدەکات
شارەزایان رێنوێنی مرۆڤ دەکەن، وەکو جێگرەوەی شۆردنی ددانەکان بە فڵچە دوای خواردنی سیر، باشترە سێو بخۆن، ئەوەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی زۆری بۆنی سیرەکە کە زۆرێک لە مرۆڤەکان پێی بێزارن.

 س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن