خولەکانی جیهان

ئەلیگیری لەگەڵ یاریزانیکی بەشەڕ دێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەلیگیری لەگەڵ یاریزانیکی بەشەڕ دێت
مەودا میدیا- سەباح خضر 

راپۆرتێکی رۆژنامەوانی ئیتاڵی ئەمڕۆ سێشەممە پشتڕاستی کردۆتەوە کە پێکدادانێکی بەهێزی زارەکی لە نێوان راهێنەری یانەی یۆڤانتۆس ماسیمیلیانۆ ئەلێگری و یاریزانی ئەستێرەکەی یانەکە رۆژی دووشەممە لە کۆنترۆڵەوە کۆتاییهات.

بەگوێرەی رۆژنامەی "لاگازێتا دێلۆ سپۆرت"ی ئیتاڵی، دەرگای یاریگای سپۆرتس سیتی کرایەوە بۆ خەڵک بۆ ئەوەی دوای دانیشتنی راهێنانەکە رۆژی دووشەممە کە 300 هاندەر ئامادەی بوون، هەروەها راستەوخۆ دوای ئەوە برێکبێکی بۆ یانەکە دانرا، بەڵام بەهۆی پێکدادانی یاریزانی ئەرجەنتین لیێندرۆ پارێدس و ئەلێگریەوە هەموو شتێک خراپتر بوو.

پارێدس، لە کاتی راهێنانەکاندا زۆر دڵتەنگ دیار بوو، دوایین کەس بوو کە یاریگاکەی جێهێشت، و ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە هیچ شتێکی باشی نیشان نەدا، و لە ژووری خۆ گۆڕین بوو کاتێک لەگەڵ ئەلێگری تەقییەوە.

یاریزانەکە ناڕەزایی و نائومێدی خۆی دەربڕی لەوەی کە بە بەردەوامی یاری ناکات، و بە گوێرەی راپۆرتەکان ژمارەیەک لە هاوڕێکانی ناچاربوون دەستێوەردان بکەن بۆ ئارامکردنەوەی.



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان