خولەکانی جیهان
ئەستێرەیەکی تۆپی پێ داوایەک ئاڕاستەی زیدان دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەباح خضر
یانەی ئەلناسری سعودی گرێبەستێکی ئاست بەرز دەکاتە ئامانج دوای ئەوەی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو راهێنەری فەڕەنسی رودی گارسیا لە کارەکەی دوورخرایەوە.
لەم بارەیەوە، سی بی ئێس سپۆرتس بە ئاماژەدان بە سەرچاوەکانی ناو یانە سعودیەکە ئاشکرایکرد: کە یانەی نەسر دەیەوێت جۆزێ مۆرینهۆ، راهێنەری ئێستای رۆما یان زیندین زیدان بکاتەوە راهێنەری یانەکە.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی نەسر، هاوکاری لەگەڵ دەستەی بەڕێوەبەری یانەکە دەکات لەم دۆسیەیەدا.

ئەو ئاماژەی بەوە کرد کە بەڕێوەبەرایەتی نەسر پێشنیارێکی زارەکییان بۆ زیدان ناردووە و رۆناڵدۆش بەشداربووە لە دانوستانەکان بۆ قایلکردنی راهێنەری فەڕەنسی بۆ ریاز.
هیچ ئاماژەیەکی روون نییە سەبارەت بە هەڵوێستی زیدان بەرامبەر پێشنیارەکەی یانە سعودیەکە، ئەو دەیەوێت کاتی خۆی بداتێ بۆ لێکۆڵینەوە لە هەموو پێشنیارە بەردەستەکان.
گەورەترین خەونی زیدان کە رابەرایەتی فەڕەنسا دەکات، بە نوێکردنەوەی گرێبەستی راهێنەری دێشامپ تا هاوینی 2026 بە هەڵم ماوەتەوە، بەڵام زیزۆ هێشتا کاندیدی یانەکانی دیکەیە وەک چێڵسی و پاریس سان جێرمان.