عیراقی

سەدر: چارەسەرەكەی ئەمریكا بۆ كۆرۆنا رەتدەكەینەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەدر: چارەسەرەكەی ئەمریكا بۆ كۆرۆنا رەتدەكەینەوە
مەودا میدیا-

سەرۆكی رەوتی سەدر رایگەیاند، ئەو چارەسەرەی ئەمریكا كە بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا دۆزیویەتیەوە رەتی دەكەینەوە دەشڵێت، ترەمپ و هاوشێوەكانی هۆكاری بڵاوبوونەوەی نەخۆشین.

موقتەدا سەدر، سەرۆكی رەوتی سەدر لە تویتێكدا كە ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمركیای كردووە، باسی لەوەكردووە "تۆ و هاوشێوەكانی تۆ هۆكاری بڵاوبوونەوەی نەخۆشین".

باسی لەوەشكردووە "ئێمە هەر چارەسەرى ئەمریكا بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا رەتدەكەینەوە".

پێشتر ئەمریكا رایگەیاند چارەسەری ڤایرۆسی كۆرۆنایان دۆزیوەتەوە بڕیاری لە چەند مانگی داهاتوو بخرێتە بازاڕەوە.

سەدر لە ماوەی رابردوودا چەندینجار دژی سەرۆكەكانی ئەمریكا قسەی كردووە و بەردەوام ئەمریكا بە كێشە دەزانێت بۆ سەر وڵاتی عیراق.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان