خولەکانی جیهان
بەرشەلۆنە رێگایەکی نوێ بۆ گەڕانەوەی میسی بە کاردێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەباح خضر
راپۆرتێکی رۆژنامەوانی ئیسپانی پلانی یانەی بەرشەلۆنەی ئاشکرا کرد بۆ گەڕاندنەوەی ئەفسانەی پێشووی یانەکە لیۆنێل میسی، یاریزانی ئێستای پاریس سان جێرمان.
گرێبەستەکەی مێسی لەگەڵ یانەی پی ئێس جی لە کۆتایی وەرزی ئێستادا کۆتایی دێت و تا ئێستا بیرۆکەی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی پایتەختی فەڕەنسا رەتدەکاتەوە و هەواڵی گەڕانەوەی مێسی بۆ ریزەکانی بلوگرانا بڵاوکرایەوە.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی دەڵێت: سەرچاوەکانی نێو یانەی بەرشەلۆنە دانیان بەوەدا نا کە بەدەستهێنانی گەڕانەوەیەکی گەورە لە گەڕانەوەی مێسی ئاستەنگییەکی گەورە دەبێت بەڵام، ئەگەر ئەمە بە باشی ئەنجام بدرێت، ئەوا گەڕانەوەی دارایی زۆر گەورە دەبێت

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم کەسانە پێیان وایە ئەگەر بتوانن هەردوو براندی مێسی و بەرشەلۆنە پێکەوە کۆ بکەنەوە، ئەوا ئەم هاوبەشییە لەوانەیە هاوشێوەی براندی ئێر جۆردان بێت یان زیاتر بێت، بەتایبەتی لەبەر ئەوەی تۆپی پێ ژمارە یەکی جیهانە.
راپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە پلانەکەی بەرشەلۆنە بریتییە لە گەڕاندنەوەی میسی بۆ ساڵێک یان دوو ساڵ.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر یانەی کەتەلۆنیە بێت، ئەوا ئامانجی ئەوە نییە تەنها بۆ یەک وەرز بچێتە پاڵ مێسی، بەڵام هەوڵدەدەن تا ساڵی 2025 گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکەن.
بەپێی پێشبینییەکانی یانەکە، مێسی دەتوانێت بەشداری لە 125ەمین ساڵیادی یانەکەیدا بکات کە لە کۆتایی ساڵی 2024دا بەڕێوەدەچێت.
شایەنی ئاماژەیە کە (Air Jordan) براندێکە سەر بە مایکڵ جۆردان، ئەفسانەی خولی باسکەی ئەمریکی (NBA) و تایبەتە بە دابینکردنی بەرهەمە وەرزشییەکان بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای Nike.