گشتی
چین لەبری وەرگرتنەوەی قەرزەکانی داوای "مەیمون" لەم وڵاتە دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی رۆژنامەی زی تایمزی بەریتانی، لەبری دانەوەی قەرزەکانی کە نزیکەی حەوت ملیار دۆلارە، حکومەتی سریلانکا بەنیازە مەیمون بداتە وڵاتی چین.
بەپێی راپۆرتەکانی هەواڵ، شاندێکی وڵاتی چین لە وڵاتی سریلانکایە و داوای لە وەزیری کشتوکاڵ ئەو وڵاتە کردووە لەبری دانەوەی قەرزەکانیان، مەیمونیان بدەنێ، بەڵام جۆری مەیمونەکان جیاوازن و "ئەو جۆرە مەیمونانە تەنها لە سریلانکا هەیە".
رۆژنامەی زی تایمزی بەریتانی، ئاماژەی بەوەشکردووە "حکومەتی چین داوای 100 هەزار مەیمونی کردووە، هاوکات چالاکوانانی سریلانکا ترسیان لەوە هەیە ئەو جۆرەی مەیمون لەناوبچێت بەو گومانەی چین لە تاقیگەی پزیشکیدا بەکاریان دەهێنێت".
خ.غ