گشتی
بەمەبەستی بەدەستهێنانی هەزاران دۆلار، پیاوێك بە پەچەوە بەشداریی لە كێبركێیەكی خانمان دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- شادان عەلی
پاش ئەوەی بە پۆشینی پەچە و پۆشاكی (بورقە) شوناسی خۆی شاردووەتەوە و بەشداریی لە كێبڕكێیەكی شەترەنج تایبەت خانمان كردووە بە مەبەستی بەدەستهێنانی هەزاران دۆلاری ئەمریكی، پیاوێك لە كێنیا بووەتە سەردێڕی هەواڵە نێودەوڵەتییەكان.
لە رووداوێكی دەگمەندا، یەكێتی یاریی شەترەنج لە كێنیا رایگەیاند "لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەیان پێكهێناوە بۆ قسەكردن لەسەر لێپێچینەوە لە یاریزانێكی شەترەنج كە رەگەزی نێرە و شوناسی خۆی شاردووەتەوە بەمەبەستی بەشداریكردن لە كێبركێیەكی شەترەنج تایبەت بە خانمان و بردنەوەی 3000$ (سێ هەزار دۆلاری ئەمریكی)، ئەوەش لە رێگەی پۆشینی پەچە و داپۆشینی هەموو جەستەی بە پۆشاكی (بورقە) كە زیاتر بەشێك لە خانمانی موسوڵمان دەیپۆشن".
بێرنارد وانجالا، سەرۆكی یەكێتیی یاری شەترەنج لە كێنیا بۆ دەزگاكانی راگەیاندن لەو بارەیەوە وتی "بەهۆی ئەوەی ئەو جۆرە پۆشاكە لە وڵاتی ئێمە رێگەپێدراوە، سەرەتا هیچ گومانێكمان نەبوو، بەڵام دواتر هەندێك نیشانە بوونە هۆی ئەوەی گومان بكەین و سەرەنجام دەركەوت ئەو بەشداربووە رەگەزی نێرە و خوێندكاری زانكۆیە".
بەپێی میدیای كێنیا، بەڕێوەبەرانی كێبڕكێكە سەرەتا سەرنجیان لەسەر ئەو پێڵاوانە بووە كە بەشداربووەكە لەپێیدا بووە و زیاتر لە پێڵاوی پیاوان چووە، دواتر تێبینییان كردووە بەشداربووەكە كە لە راستیدا ناوی (ئۆمۆندی) بووە، هیچ قسەی لەگەڵ ركابەرەكانی نەكردووە، كە ئەمە شتێكی سەیرە و لە شەترەنجدا بە شێوەیەكی گشتی ركابەرەكان وتووێژی هاوڕێیانەیان هەیە.
ئەوەی كە بووەتە هۆی لێكۆڵینەوەی زیاتر لە رەگەزی ئۆمۆندی، سەركەوتنی بووە بۆ قۆناغەكانی كۆتایی و بەتایبەت كاتێك لە گلۆریا جومبا، پاڵەوانی پێشووی نێودەوڵەتیی شەترەنجی بردووەتەوە و ئەو خانمەش یەكەمینە لەسەر ئاستی ئۆگاندا لە یاری شەترەنجدا تایبەت بە خانمان.
سەرەنجام لە ژوورێكی جیاواز ئەو خوێندكارە ناچاركراوە بە لابردنی پەچەكەی و دانی بەوەداناوە رەگەزی نێرە، خوێندكاری زانكۆیە و پێویستی بە پارە بووە، هاوكات پەشیمانیی خۆی لەو كارەی راگەیاندووە، بەهۆی ئەو كارەشەوە، ئۆمۆندی بۆ ماوەی چەندین ساڵ رێگریی لێدەكرێت بەشداربێت لە كێبڕكێكانی تایبەت بە شەترەنج.
س،ر