خولەکانی جیهان
فان دایک، چی بە محمد سەڵاح دەڵێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەباح خضر
فان دایکی هۆڵەندی و یاریزانی یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی بە محمد سەڵاحی هاوڕێی دەڵێت ئەو ئەفسانەیە و پێویستە چێژی لێوەربگرین.
بەرگریکاری لیڤەرپوڵ ڤێرجیل ڤان دایک ستایشی کارەکەی محەمەد سەڵاحی هاوڕێی میسری کرد.
ڤان دایک لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی لیڤەرپوڵ ئیکۆی بەریتانی وتی: پێم وایە زۆربەی ئەو یاریزانانەی کە لەم ساڵانەی دواییدا لێرە یارییان کردووە، بەشدارییان کردووە لە بردنەوەی هەموو نازناوەکانمان. ئەوە زۆر باشە، شتێکی گەورەیە.
بە دڵنیاییەوە سەڵاح وەک ئەفسانەیەک دەبینرێت کاتێک پیشەکەی لە هەر شوێنێک تەواو دەکات. ئەو یاریزانێکی گرنگە و دەبێت بەردەوام بێت لەوەی دەیکات بۆ خۆی و یانەکە و ئێمەش.
پێم وایە لە قۆناغەکانی دواتردا، سەڵاح بە دڵنیاییەوە لەلایەن جیهانی دەرەوەوە زۆر رێزی لێدەگیرێت. بەڵام ئێمە سوپاسی هەموو ئەو شتانە دەکەین کە ئەو ڕۆژانە دەیکات.

ئەستێرە هۆڵەندییەکە لە کۆتاییدا وتی: ئێمە هەموو ئەو کارە سەختە دەبینین کە سەڵاح دەیکات. ئێمە تەنها دەبێت بەردەوام بین و چێژ لە شێوازی یارییەکەی ببینین.