خولەکانی جیهان
ریال مدرید گرەوەکەی برەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەباح خضر
ریال مەدرید گرەوەکەی لە پاریس سان جێرمان و لیڤەرپوڵ و مانچستەر سیتی بردەوە لە پێشبڕکێیەکدا بۆ واژۆکردنی یەکێک لە یاریزانە سەرەکییەکانی خولەکە.
رۆژنامەی "سپۆرت"ی ئیسپانی رایگەیاند: کە فلۆرنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدرید سوودی لە یارییەکەی ئەم هەفتەیەی یانەکەی بەرامبەر سێلتا ڤیگۆ وەرگرت بۆ چارەسەرکردنی گرێبەستی یاریزانی ناوەڕاستی ئیسپانیا گابرێل ڤێگا.
ئەو ئاماژەی بەوەدا کە پێرێز هاوڕایە لەگەڵ کارلۆس مۆرێنۆ، سەرۆکی سێلتا ڤیگۆ لەسەر پلانی دارایی بۆ گرێبەستەکە.

یانەی ریال مەدرید بەنیازە گرێبەست لەگەڵ ڤێگا واژۆ بکات بە پێدانی سزای گرێبەستەکەی بە بەهای 40 ملیۆن یۆرۆ، بەڵام هەردوو سەرۆکەکە رێککەوتوون لەسەر ئەوەی بە قەرز بیدەن.
هەروەها ڤێگا وەرزی داهاتوو بە قەرز لەگەڵ سێلتا ڤیگۆ دەمێنێتەوە بۆ ئەوەی ئەزموونی خۆی زیاد بکات پێش ئەوەی لە هاوینی 2024 بڕوات بۆ ریال مەدرید.
یانەی ریاڵ دەیەوێت خۆی ئامادە بکات بۆ لەدەستدانی دوو یاریزانی لوکا مۆدریچ و تۆنی کرۆس لە کۆتایی وەرزی داهاتوودا.
ڤێگا بووە بە یەکێک لە ئەستێرەکانی وەرزی ئێستا لە لالیگا، کە تێیدا ئاستێکی باش دەنوێنێت بە توانای کۆنترۆڵکردنی تۆپەکە و تێڕوانینی بۆ گۆڵەکە.

یاریزانە تەمەن 20 ساڵەکە لەم وەرزەدا لە 28 یاریدا 9 گۆڵی تۆمارکردووە، ئەمەش باشترین رێژەیە بۆ یاریزانە ناوەڕاستیەکانی لالیگا (کە بەلایەنی کەمەوە هەزار خولەک یارییان کردووە) ، ئەمەش بە تایبەتی لەو کاتەوەی هیچ یەکێک لە گۆڵەکانی بەهۆی لێدانە سزاکانەوە نەبووە.