خولەکانی جیهان
کێ داهاتووی میسی یەکلایی دەکاتەوە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەباح خضر
راپۆرتێکی رۆژنامەوانی ئیسپانی ئەمڕۆ دووشەممە هەڵوێستی خێزانی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان لە گەڕانەوەی بۆ بەرشەلۆنە ئاشکرا کرد.
گرێبەستەکەی مێسی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا لە پاریس کۆتایی دێت و تا ئێستا هیچ رێککەوتنێک لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکە نەکراوە.
یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت ئەو ئەستێرە ئەرجەنتینیە بگەڕێنێتەوە بۆ کامپ نۆو دوای ئەوەی لە هاوینی 2021 جێی هێشت.
مێسی لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا لەگەڵ خێزانەکەی لە بەرشەلۆنە بووە، بەڵام راپۆرتەکان پشتڕاستیان کردەوە کە ئەو سەردانە بۆ پشوویەکی کورت بووە، بەڵام بەگوێرەی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، ئەندامانی خێزانەکەی میسی پێشوازی لە گەڕانەوەی میسی دەکەن بۆ بەرشەلۆنە و زۆربەی ژیانیان لەوێ ژیاون، چونکە سەرەڕای دڵخۆشی خێزانی لیو لە پاریس، ئەوان بەرشەلۆنە بە وڵاتی رەسەنی خۆیان دادەنێن.
بەرشەلۆنە هەنگاوەکەی دواخست بۆ دەستپێکردنی دانوستانەکان لەگەڵ میسی تا ئەو کاتەی یانەکە وەڵامی ئەو پلانەی دایەوە کە لەلایەن یانەکەوە پێشکەشکراوە لەسەر حسابی مووچە.