خولەکانی جیهان
میسی دوو داواکاری هەیە لە پاریس سانجێرمان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەباح خضر
میدیاکانی فەڕەنسا بەردەوامن لە ئاشکراکردنی دانوستانەکانی نێوان پاریس سان جێرمان و ئەستێرەی ئەرجەنتینی لیۆنێل میسی.
رۆژنامەی لۆ باریزیان رایگەیاند: کە لیۆ لە رێگەی باوکی و بریکارەکەیەوە رەتیکردەوە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە بە هەمان موچەی ئێستا.
ئەو گوتیشی بریکاری ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە پێی وایە بردنەوەی جامی جیهانی 2022 لە قەتەر وادەکات میسی شایانی زیادکردنی مووچەی ساڵانەی بێت.

هەروەها مێسی و نوێنەرەکانی داواکارییەکەیان بۆ زیادکردنی مووچەکەیان بەستۆتەوە بە وەرگرتنی پێشنیارێکی زۆر سەرنجڕاکێش لەلایەن یانەی ئەلهیلالی سعودیەوە بە بەهای 400 ملیۆن یۆرۆ لە وەرزێکدا.
لەگەڵ ئەوەشدا، ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە رەتیدەکاتەوە لە کەنداو یاری بکات و زیاتر ئارەزووی ئەوەی هەیە لە کیشوەری کۆن بمێنێتەوە و هەوڵدەدات جارێکی دیکە چامپیۆنسلیگ بباتەوە.
لە لایەکی ترەوە، رۆژنامەی فەڕەنسیەکە ئاماژەی بەو کەسانە کردووە کە نزیکن لە میسی، کە دانوستانەکانی نوێکردنەوەی رێککەوتنەکە تەنها لەسەر داواکارییە داراییەکان نییە.
ئەو ئاماژەی بەوەدا کە مێسی داوایەکی دیکەی بە بەڕێوەبەرایەتی پاریس راگەیاندووە سەبارەت بە پرۆژە وەرزشییەکەی یانەکە و ناسنامەی ەاهێنەری نوێی یانەکە لە وەرزی داهاتوودا.
هەموو ئاماژەکان ئەوە دەخەنەروو کە مێسی لە رێگایە بۆ جێهێشتنی سان جێرمان و بەڕێوەبەرایەتی یانەکە لە پرۆسەی لابردنی راهێنەری کریستۆف گالێتدایە ساڵێک بەر لە کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی.