گشتی

وێنە.. تەمەنیان سەروو 80 ساڵە و بازوویان بە گەنجی ماوەتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وێنە.. تەمەنیان سەروو 80 ساڵە و بازوویان بە گەنجی ماوەتەوە
مەودا میدیا-

 
لەكاتێكدا زۆرینەی یاریزانانی تۆپی پێ لە تەمەنی 30 ساڵیدا ماڵئاوایی لەو یارییە دەكەن، بەڵام بۆ هەندێك لە ژاپۆنییەكان هیچ سنوورێك بوونی نییە و تەنانەت پاش تێپەڕینی 80 ساڵی تەمەنیان پارێزگاریی لە تەندروستیی خۆیان دەكەن و گرنگیدەدەن بە رێكیی جەستەیان.

ئامادەگیی هزریی
موتسوهیكۆ نۆمۆرا
موتسوهیكۆ نۆمۆرا تەمەنی 83 ساڵە و ساڵانێكی زۆرە ژیانی لەگەڵ تۆپی پێ بەسەربردووە، بەپێی وتەی خۆی "18 مۆندیالی بەڕێكردووە و نزیكەی 70 ساڵە بەردەوامە لەگەڵ تۆپی پێ"، ئەمڕۆش یەكێكە لە یاریزانانی پێشتووتری هەڵبژاردەی ژاپۆن و ئەندامی خولی تۆپی پێی كەسانی سەروو 80 ساڵە، یەكەمین یاریی ئەو خولەش نیسانی 2023 ئەنجامدراوە.

نغرۆبوون لە یادگارییەكاندا
وێنە دێرینەكانی موتسوهیكۆ
موتسوهیكۆ ئەو وێنە دێرینانە پیشاندەدات كە دیمەنی گەشتەكانی لەگەڵ یونكۆ-ی هاوژینی تێدایە، ئێستا هاوژینەكەی 80 ساڵە و لە وێنەكاندا دەردەكەوێت پێكەوە چوونەتە فەڕەنسا بۆ تەماشاكردنی  پاڵەوانییەتی جامی جیهانیی تۆپی پێ لە ساڵی 1998، لە خوێندنگەش نومورا بە وەرزشكارێكی كارامە هەژماركراوە و دواتر توانیویەتی بچێتە هەڵبژاردەی وڵاتەكەیەوە، سەبارەت بە رۆژانی رابردوو دەڵیت "كاتێك منداڵ بووم پیاوانی تەمەن 50 و 60 ساڵ بە پیرەمێردی بەساڵاچوو هەژماردەكران".

"نەخێر بۆ وەستان"
شینگۆ شیزاوا
شینگۆ شیزاوا گۆڵپارێزە و لە تەمەنی 93 ساڵیدا مانگانە چەندینجار سەرقاڵی مەشكردنە، زۆر رۆیشتن بە پێ هاوكاری بووە لە وازهێنان لە جگەرەكێشان و چاكبوونەوەی لە تەنگبوونی بڕبڕەی پشتی، دەشڵێت "ئەگەر یاریی تۆپی پێم نەكردایە، ئێستا گیانم سپاردبوو".

پارێزگاریكردن لە هزر و رێكیی جەستە
نەك تەنها لەپێناو پارێزگاریكردن لە جەستە بەڵكو لەپێناو تەندروستیی هزریی بەهەمانشێوە، شینگۆ شیزاوا پرسیارە بیركارییەكان شیكاردەكات لە نووسینگەكەی خۆی، لە ژاپۆن رێژەی گشتیی تەمەنی دانیشتوان بە شێوەیەكی لەسەرخۆ زیاددەكات، رێژەی كەسانی تەمەن 65 ساڵ نزیكەی یەك لەسەر چواری دانیشتوانی ئەو وڵاتە پێكدێنن و ژمارەیان 126 ملیۆن كەسە.

مەشقی سەخت
یانەی وەرزشیی سوكیێر
لە یانەی وەرزشیی سوكیێر لە تۆكیۆ مەشقە وەرزشییەكان سەختن، تێكڕای تەمەن 77 ساڵە لەو یانەیە، پێشتریش یارییەكانی هاوشێوەی تۆپی پێ یاساغبوو لەلایەن كەسانی بەتەمەن، بەڵام ئەمڕۆ ئەو سنوورە نەماوە و تەنانەت پێنج لەو بەتەمەنانەی 70 ساڵی تەمەنیان بەڕێكردووە لە هەوڵی باشتركردنی مووچەی خانەنشینییەكانیاندان.

كارەكە چیدی ئاسان نییە
تاكاو یوكویاما -كوزو ئیشیدا
تاكاو یوكویامای تەمەن 86 ساڵ لە تیمی رێد ستار دژ بە كوزو ئیشیدای تیمی بەرامبەر كە تەمەنی 82 ساڵە بەدوای تۆپەكەدا رادەكات، لەمیانی خولی تۆپی پێ 80 ساڵەكان لە تۆكیۆ، ئەنجامدانی تۆپی پێ لەو تەمەنەدا كارێكی ئاسان نییە و دەركەوتەكانی لەسەر ئەندامەكانی جەستە و كۆئەندامی هەناسە بە روونی دەركەوتووە كاتێك هەردوو تیمەكە لەژێر تیشكی خۆردا یارییەكەیان ئەنجامدا.

هاندانی نەوەی رابردوو
موتسوهیكۆ و كچەكەی یوریكۆ نومۆرای تەمەن 48 ساڵ لەگەڵ مونی نومۆرا كە نەوەیەتی و تەنها 13 ساڵ تەمەنییەتی، پێكەوە لە باخچەیەكی تۆكیۆ یاریی تۆپی پێ دەكەن، لە كۆتایی هەفتەشدا هەمیشە كۆمەڵێك جووڵەی جیاوازی یارییەكەیان فێردەكات، كچەكەی موتسوهیكۆ لەوبارەیەوە دەڵێت "هەندێكجار تەماشای بەساڵاچووان دەكەم لەكاتی یاریكردندا، ئەو كاتە هەستدەكەم كە پێویستە بە جددی كاربكەم".

تۆپی پێ هەمیشە لە ناوەندی ژیانیاندایە
موتسوهیكۆ و هاوژینەكەی
تۆپی پێ تەنانەت بابەتی باسە لەسەر مێزی خوانی ئێوارەی موتسوهیكۆ و هاوژینەكەیەتی، یونكۆی هاوژینی موتسوهیكۆ سەیری هاوژینەكەی دەكات لەناو یارییەكەدا، كەمێك لە رێژەی فشاری خوێنی نیگەرانە چونكە "حەزی لە خواردنی گۆشت هەیە" و ناچاری دەكات زیاتر سەوزە بخوات، یونكۆ دەڵێت "تۆپی پێ باشترین شتە بۆ تەندروستیی هاوژینەكەم".  

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان