راپۆرت
هەڵگەڕانەوە لە عەلمانیەت لە ترسی ئەردۆغان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- خەڵەف غەفور
پارتی گەلی کۆماری- جەهەپە، لە دامەزراندنی کۆماری تورکیاوە تا ئەوکاتەی دەسەڵاتیان لێوەرگرتنەوە (1923- 1950)، بەتایبەت لەسەر دەمی فەرمانڕەوایی مستەفا کەمال ئەتاتورکدا، بە قورسی چوونە بەرەی دژە ئیسلامەوە، جگە لەوەی کۆتاییان بە دەوڵەتی عوسمانی هێنا، لە ساڵی 1924یش بەتەواوەتی خەلافەتە دڵمەندەکەی جیهانیی ئیسلامییان هەڵوەشاندەوە، ئەوە دوا دەوڵەتی ئیسلامیی درێژەبووەوە بوو لە سەرەتای دروستکردنی یەکەمین دەوڵەت و خەلافەتی ئیسلامییەوە تا ئەوکاتە.
جەهەپە، بە رژدیی کاری لەسەر کاڵکردنەوەی مۆرکی ئیسلامییانەی کۆمەڵگەی تورکی کرد، چۆن ئیسلام بۆ رێکخستنی ژیانی مرۆڤەکان، رێوشوێنی بۆ هەر کارێک دیاریکردووە، تەنانەت شێوازی جلوبەرگیش، بەو هۆیەشەوە دەتوانیت کۆمەڵگەیەکی ئیسلامی لە کۆمەڵگەیەکی نائیسلامی جیابکەیتەوە، بەدوایدا ئەتاتورک و جەهەپە زۆرینەی سرووتە ئیسلامییەکانیان هەڵوەشاندەوە، نیشانە و هێما ئیسلامییەکانیان لابرد، کۆمەڵگەی تورکییان خستە بەردەم گۆڕانکارییەک کە لە رێگەی هێزەوە دەبوو پێی رازی بێت.
عەلمانیەت وەک بەرهەمهێنانی دڵڕەقی
کۆتایی خەلافەت، سەرەتای قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی سیاسیی تورکیا، چونکە ئەتاتورک دەبێتە تۆتالیتارێکی نەتەوەیی- عەلمانی؛ راستە ئەو پاڵەوانی شەڕی سەربەخۆیی تورکیایە، بەڵام ویستەکانی بۆ گۆڕینی کۆمەڵگە، عەلمانیەتێکی دڵڕەقی بەرهەمهێنا.

ئەوەی ئەتاتورک و جەهەپە بەرانبەر ئیسلام کردیان زۆر کاری دژە مرۆییانە بوون، وەکو:
یەکەم: قوتابخانەی ئایینی، دادگا شەرعییەکان و تەکیە و خانەقاکانیان هەڵوەشاندەوە، هەروەها ناسناوە مەزهەبی و ئایینییەکانیشیان قەدەغەکرد.
دووەم: ساڵی 1928 بەکارهێنانی پیتی عەرەبییان قەدەغەکرد وەك هەوڵێک بۆ دوورکەوتنەوە لە جیهانی ئیسلامی و عەرەبی.
سێیەم: دەرکردنی خەلیفە و کەسە ئیسلامییە دیارەکان بۆ دەرەوەی تورکیا.
چوارەم: لە رێگەی کۆمەڵێک هەوڵەوە قورئان کرایە تورکی، بانگدان و نوێژخوێندن و وتارخوێندنەوە بە عەرەبی قەدەغەکران، چەندین زانای ئیسلامیی دیاریش لەسێداردران یان خرانە زیندانەکانەوە.
پێنجەم: دامەزراندنی هەر پارتێکی باکگراوند ئیسلامیی قەدەغەکرا تا ساڵی 1946 پارتێکی دژە سیستم دامەزرا.
ساڵی 1950 جەهەپە لە دەسەڵات دوورخرایەوە، بەڵام بەهۆی بوونی سوپایەکی تووندڕەو و پەیڕەوکەری راسپاردە و یاساکانی ئەتاتورکەوە، هیچ هێزێکی سیاسیی نەیتوانیوە رەخنە لە عەلمانیەتی دەوڵەت و ئەتاتورک بگرێ.
ئەردۆغان، جەهەپە دەکاتە بانگەشەکاری ئیسلام و فەلەستین
پارتی سەعادەی بەشدار لە هاوپەیمانێتیی مێزی شەش کورسی، ماوەیەک بەر لە ئێستا ئێوارەخوانێکی بۆ ژمارەیەک باڵیۆزی وڵاتانی ئیسلامیی رێکخست، کەمال کڵێچدار ئۆغڵو، سەرۆکی جەهەپە و بەربژێر بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری تورکیا، تیایدا وتارێکی پێشکەشکرد.

کڵیچدار ئۆغڵو، لەبارەی ئیسلامەوە زۆر شتی وت کە پێچەوانەی ستراتیژی عەلمانیانەی پارتەکەیەتی، روونە باوەڕی تەواویشی پێی نییە و تەنها بۆ کۆکردنەوەی دەنگە.
بەشێک لە قسەکانی بەم شێوەیەبوون:
"بۆچی لە سەدەی بیست و یەکدا، هێشتا وڵاتانی جیهانی ئیسلامیی دواکەوتوون؟". "ئایا خوای گەورە لە ئایەتێکی قورئانی پیرۆزدا نەیفەرمووە" ئایا ئێوە بیردەکەنەوە؟".
"بۆچی لە سەدەی بیست و یەکدا، هێشتا وڵاتانی جیهانی ئیسلامیی دواکەوتوون؟". "ئایا خوای گەورە لە ئایەتێکی قورئانی پیرۆزدا نەیفەرمووە" ئایا ئێوە بیردەکەنەوە؟".
"رێگەی بەکارهێنانی ژیری لە کرداردایە، ئەوەش مانای ئاشکراکردنی پەرجووی خالقە، ئاشکراکردنی ئەو نیعمەتانەی پێی بەخشیووین".
کڵیچدار ئۆغڵو لە وتارەکەیدا جەختی لەوەش کردەوە کە پەیامهێنی ئیسلام گرنگی زۆری بە زانست و زانایان داوە، وتیشی "لەسەرمان پێویستە دادپەروەریی بۆ وڵاتەکەمان و جیهانی ئیسلامیی بەدەستبهێنین".
فەلەستین و ئیسلام و کڵیچدار ئۆغڵو
کڵیچدار ئۆغڵو لەبارەی فەلەستین و ستەمەکانیی سەریشییەوە قسەی بۆ ئامادەبووان کرد، ئەو وتی "هەرکەس لە حەق بێدەنگبوو، ئەوا دەبێتە شەیتانێکی بێدەنگ و لاڵ، بۆیە ئێمە بەرانبەر ستەم بێدەنگ نابین، ستەم لە هەرکوێ بوو ئێمە دژی دەوەستینەوە، ئیسلام فێری کردووین لەسەر حەق و دادپەروەربین".

"پێویستە لە سەرمان بۆ هێنانەکایەی ئاشتی لە فەلەستین کاربکەین، هەروەها لە جیهانی ئیسلامیشدا، ئەوە باوەڕی ئێمەیە".
گۆڕانکارییەکە هەر ئەوەنییە، بەڵکو جەهەپە بۆچوونی بەرانبەر حیجابیش گۆڕاوە، بۆ ئەوەش جگە لە داوای لێبووردن کەوا لەسەر دەستی ئەوان لە رابردوودا قەدەغەکراوە، هاوکات کار بۆ ئازادکردنیشی دەکات لە رێگەی یاساوە.
هەڵگەڕانەوە یان گۆڕان؟
ئەوەی لە ماوەی ساڵانی رابردوودا، جەهەپە بە ئاراستەی گۆڕانکاریی لە سیاسەت و ئایدۆلۆژیاکەیدا کردوونی، هێشتا دڵمەندی شەقامی ئیسلامی نین، بگرە زیاتر وەکو میکانیزمێک بۆ "کۆکردنەوەی دەنگ" سەیردەکرێن، بەتایبەت غەزەلکردن لەگەڵ شەقامی ئیسلامی، چی لە رێگەی گوتارەبێت یان هاوپەیمانیکردن لەگەڵ پارت و کەسێتییە ئیسلامییەکان.

ئەوەی هەیە هەڵگەڕانەوەی جەهەپە نییە لە عەلمانیەتەکەی، هەروەها گۆڕنکاریی ئایدۆلۆژی و مێژوویش نییە، بەڵکو هەوڵدانە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ واقیعێکی نوێ، کەوا تیایدا ئیسلامییەکان رای زۆرینەی کۆمەڵگەی تورکییان بۆ خۆیان کێش کردووە لەماوەی بیست ساڵی رابردوودا.
جەهەپە و مێزی شەش کورسی، پێویستیان بەوە هەیە، هەرنا بەشێکی کەمی دەنگدەری ئیسلامییش بێت بۆ لای خۆیانی ببەن، ئەمە جۆرێکە لە مۆدێلی سیاسی، بڕوا و روو وەرگەڕان نییە بۆ لای ئایین، بەڵکو بەکارهێنانی ئایینە بۆ مەرامی سیاسی، کەوا لە هەندێک ژینگەی سیاسی و بارودۆخدا، نزیک مەودا دەستکەوتی دەبێت، بەڵام مۆدێلێکی خراپە و لە دوورمەودادا بە زیان دەشکێتەوە.
خ.غ