خولەکانی جیهان

بەرشەلۆنە بەڵێنی هەستیار دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەرشەلۆنە بەڵێنی هەستیار دەدات
مەودا میدیا- سەباح خضر

بەڕێوەبەری وەرزشی بەرشەلۆنە ماتیۆ ئەلمانی پەرۆشی خەڵکی کەتەلۆنیا سەبارەت بە مێرکاتۆی هاوینەی داهاتوو ئاشکرا دەکات.

یانەی بەرشەلۆنە پەیوەندی بە چەند یاریزانێکی ناودارەوە هەیە، بە دیارترینیان لیۆنێل میسی ئەرجەنتین، ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان کە گرێبەستەکەی لەم وەرزەدا لە پارک دێس پرینس کۆتایی دێت و دەتوانێت بە خۆڕایی بۆ هەر یانەیەک گرێبەست واژۆ بکات.

رۆژنامەی "مارکا"ی ئیسپانی رایگەیاند: هەرچەندە مێرکاتۆ لە هاویندا دەست پێدەکات، بەڵام ئەرکی بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی ئەوەیە بە درێژایی ساڵ بە بەردەوامی کاری بۆ بکات.

ئێمە بە درێژایی ساڵ کارمان کردووە و چاوەڕوان دەکەین کاتێک وەرزەکە کۆتایی دێت.

ئەلمانی لە کۆتایی قسەکانیدا بە پەیامێک بۆ هاندەرانی بەرشەلۆنە وتی: هاوینێکی خۆش دەبێت. بەڵێنتان پێ دەدەم.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان