خولەکانی جیهان
میسی بە گرێبەستەکەی بەرشەلۆنە رازی بووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەباح خضر
لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان هەنگاوێک نزیکتر دەبێتەوە لە گەڕانەوەی بۆ بەرشەلۆنە لە هاوینی داهاتوو.
گرێبەستەکەی مێسی لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان لە هاوینی داهاتوو کۆتایی دێت و تا ئێستا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی پاریس نوێ نەکراوەتەوە.
ڤێرۆنیکا بروناتی، رۆژنامەنووسێکی بەناوبانگی تۆڕی فۆکساپۆرتسارجێنتینا و سەرچاوەیەکی نزیک لە مێسی، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی : پوختەی بارودۆخی نێوان لیۆنێل و بەرشەلۆنە ئەوەیە کە یانەکە پلانی ئابووریی خۆی پێشکەش کردووە، کە لەلایەن یانەکەوە بە ئەرێنی دەبینرێت.

ئەو دەڵێت: بەرشەلۆنە لە وەرزی داهاتوودا بەشداری لە خولی چامپیۆنسلیگ دەکات، دوای ئەوەی هەواڵی ئەوە بڵاوکرایەوە کە لەوانەیە بارسا لە پاڵەوانێتییەکە دوورخرێتەوە.
ئەو رۆژنامە نوسە ئەوەش دەخاتەڕوو: مێسی ئێستا مەرجەکانی ئەو پێشنیارە دەزانێت کە بەرشەلۆنە پێشکەشی کردووە لەو شوێنەی کە پڕۆژەکەی تێدا نووسراوە و گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سان جێرمان نوێ ناکاتەوە.
بەرشەلۆنە پێویستە چەند یاریزانێک بفرۆشێت بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی میسی رابگەیەنێت، بەڵام گرێبەستەکە شکست دەهێنێت ئەگەر ئەو هەنگاوە لەگەڵ کەمکردنەوەی مووچەدا نەبێت.
رۆژنامە نوسەکە لە کۆتاییدا ئەوەی روونکردەوە: بەرشەلۆنە متمانەی بە تواناکانی هەیە بۆ گەیشتن بە رێوشوێنەکانی پێشوو و تۆمارکردنی گرێبەستەکەی میسی کە بۆ ماوەی دوو ساڵ دەبێت.