بنار محەمەد
کێ لە هەڵبژاردن و کەوتن دەترسێت
وتەیەکی (تۆنی بلێر) سەبارەت بە سیاسەت و ژیانی سیاسی بۆ پارتی سیاسی سەرنجی راكێشام كە دەڵێت "سەردەمی سیاسی بۆ سیاسەتمدار سێ قۆناغە، یەکەم پێتوایە هیچ نازانی، دووەم پێتوایە هەموو شتێ دەزانێ، سێیەم دەزانی كە چی دەزانی و چی نازانی و دەبێ چی بكەی و نابێ چی بكەی".
مەترسییەكە گەورەکە ئەوەیە كە سیاسی یان پارتی سیاسی لە قۆناغی دووەمدا بوەستێ و بلكێ و گیربخوات و پێیوابێت ھەموو شتێک دەزانێت و ئاساییە هەرچییەکی بوێ بیکات و بیڵێت و ئەوەی لەخۆیەوە نەهاتبێت تاڵ و بەتاڵە، پارتی رێک لە قۆناغی دووەمە و گەر بۆی بکرێت و بچێتە سەر ھەموو ژیانی سیاسی کۆمەڵانی خەڵک و حزبەکانی تریش بەو سەردەمەوە دەلكێنێت و گیرۆدە دەکات، پێیی وایە هەمووشتێک دەزانێت، ھەمووشتێک هەر خۆی دەبێت بیكات، لەکاتێکدا هەمووان شایەتی ئەو حوکمڕانێتییە چەوت و هەڵەورەیەن کە پارتی ئێستا پێیدا تێدەپەڕێت و دەیكات.
كاتێک سەرخان و ژێرخانێکی وێران دەبینینت، کاتێک فەرامۆشکردنی وەبەرهێنان دەبینیت، کاتێک سیستمی پەروەردە بە مەبەست سست و پەك دەخرێت و راگەیاندن بەلاڕێدا دەبرێ و کار لەسەر چەواشە کردنی کۆمەڵگە و تێکدانی شیرازەی خێزانی کوردەواری دەکرێت، ئەوە جگە لەدروستکردنی قەیران بەدوای قەیرانی قورسترداو زیاتر بوونی تاوان و تۆڵە لەبری حوکمی دادگا و یاسا، دروست لە هۆکارەکان تێدەگەیت و حکومەتێکی شکستخواردوو دەبینیت.
کار و ئامانجی تیمی پارتی لە کابینەی نۆی حکومەت بەئاشکرا بووە نەدوو ئیدارەییی و رێز نەگرتن لەزۆنی سەوز، بووە بە کۆیلەی و کلکایەتی بۆ وڵاتانی دراوسێ، بە سامانی وڵاتەکە سەماو ئاهەنگ ئەگێرن پارتییان کردوە بەو پارتییەی بە تەواوەتی لەهۆشخۆی بچێت یان لە کورد نەبێت لەهەر شتێکی تر بچێ، ئەو پارتییەی بەھۆی ساختەکاریی لەھەڵبژاردنەکان و بەکارھێنانی جۆرەھا میکانیزمی ساختەکردن و سوود وەرگرتن لەیاسای ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان کە بەجۆرێک دانراوە دەرفەت دەدات بەھێزێکی وەک پارتی بۆ سوودی خۆی بەکاری بهێنێت و زۆرینەیەکی ناڕاستەقینەی لە پەرلەمان و دواتریش لە حکومەتی ھەرێمدا پێ مسۆگەر بکات!!
لێردا دەپرسم، ئەم هەموو نادادی و چەق بەستوییەی پارتی ئایا کێ ترسی کەوتن لە هەڵبژاردنی دەبێت ھەبێت؟ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھێزێکی خاوەن پێگەی گەورەی مێژویی و سیاسی و جەماوەرییە کە رابەرایەتیی نیشتمانی و جەماوەرێکی بەرفراوان و ھێزێکی سەربازیی گەورە دەکات لە ھەرێم، ھێزێکی خاوەن کاریگەری ناوخۆیی و ئیقلیمی و حیساب بۆ کراوی نێودەوڵەتییە، ھێزێک کە خاوەنی ئەم پێگە بەھێزە بێت و خاوەنی زیاتر لە20 ھەزار شەھید بێت ھەرگیز ترسی نەبووە نە لەھیچ سەردەمێك و نە لەھیچ ھەڵبژاردنێك.