خولەکانی جیهان

سێ کەس کۆنتڕۆلی میسی دەکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ کەس کۆنتڕۆلی میسی دەکەن
مەودا میدیا- سەباح خضر 

سێ کەس کۆنتڕۆلی گەڕانەوەی میسی دەکەن بۆ یانەی بەرشەلۆنە.

راپۆرتێکی رۆژنامەوانی باس لە بڕیارەکەی ئەستێرەی پاریس سان جێرمان لیۆنێل میسی دەکات سەبارەت بە ئەگەری گەڕانەوەی بۆ بەرشەلۆنە لە وەرزی داهاتوودا.

گرێبەستەکەی لیۆنێل مێسی لەگەڵ پاریس سان جێرمان لە کۆتایی وەرزەکەدا کۆتایی دێت و تا ئێستا هیچ رێککەوتنێک لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکە نەکراوە.

بەگوێرەی رۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ" گەڕانەوەی مێسی بۆ بەرشەلۆنە پشت دەبەستێت بە دەستەی لێکۆڵینەوەی یانەکە، کە بەرپرسیارە لەوەی رووناکی سەوز بدات بە رێککەوتنەکە، بەهۆی بارودۆخی ئابووری بەرشەلۆنەوە.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە رامۆن تیرۆل، ئەلڤارۆ مارکۆ و جۆزێپ ڤاندلۆس ئەندامی دەستەی هەڵسەنگاندنن لە خولەکەدا کە بەرپرسیارە لە دیاریکردنی ئەوەی میسی دەتوانێت بەدەستی بهێنێت.

یانەی بەرشەلۆنە ناتوانێت لیۆنێل مێسی بگەڕێنێتەوە پێش ئەوەی کێشەی مووچەکەی لەگەڵ لالیگا چارەسەر بکات، بەتایبەتی لە کاتێکدا یانە کەتەلۆنییەکە پێویستە کرێیەکەی بۆ نزیکەی 200 ملیۆن یۆرۆ کەم بکاتەوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان