تەندروستی
شەش سوودی بێوێنەی هەنگی دنیا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هەنگی دنیا هەندێكجاریش پێی دەوترێت (ئەكەدنیا)، یەكێكە لەو میوە وەرزییانەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامینی بەسوود، ئاو، مادە خۆراكییەكان و رێژەی كالۆری تێیدا زۆر كەمە.
دیارترین سوودەكانی هەنگی دنیا لە شەش خاڵدا:
یەكەم: ئاستی فشاری خوێن كەمدەكات و دوورتدەخاتەوە لە توشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و دەمارەكان.
دووەم: پارێزكارە لە تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرە، ئەوەش بەهۆی كەمبوونەوەی رێژەی شەكری جەستە پاش خواردنی هەنگی دنیا بەو مەرجەی خواردنی میوەكە بە شێوەیەكی رێكخراو و بەپێی بەرنامە بێت.
سێیەم: پێست لە نەخۆشیی دەپارێزێت، بەهۆی ئەوەی ڤیتامین Aی تێدایە و دەوڵەمەندە بە دژەئۆكسیدەكان، دەتپارێزێت لە زوو پیربوون.
چوارەم: هاوكارە لە دابەزاندنی كێشی زیادەی جەستە، چونكە رێژەی كالۆریی تێیدا زۆر كەمە و ریشاڵی خۆراكیی زۆری تێدایە، بەو شێوەیە ویستی خواردن رێكدەخات و كێشەكانی كۆئەندامی هەرس چارەسەردەكات.
پێنجەم: ئاستی بینین بەهێزتردەكات، بەهۆی بوونی رێژەی دژەئۆكسیدەكان تێیدا كۆلكە سەربەستەكان دووردەگرێت لە چاو، ئەوەش تۆڕی چاو دەپارێزێت لە تێكچوون.
شەشەم: سیستمی بەرگریی جەستە بەهێزدەكات بەهۆی دەوڵەمەندبوونی بە ڤیتامین C كە بەرهەمهێنانی خڕۆكە سپییەكانی خوێن و كۆلاجین گەشەپێدەدات و رووبەڕووی نەخۆشییە درێژخایەنەكان دەبێتەوە.
ژ.ع