جیهانی
وەزیری دەرەوەی ئێران داوای هاوکاری دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران داوا لە سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی كردووه كه به‌رپرسانه له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كانی خۆیاندا مامه‌ڵه‌بكات ئاماژەی بەوەشکردووە ئاسانكاری بۆ ئێران بكات تا بتوانێت به‌هۆی ئه‌و پاڵپشتییه داراییه‌وه به‌ره‌نگاری كۆرۆنا ببێته‌وه.

محه‌مه‌د جواد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌تویتێكدا له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نوسیویه‌تی "كریستینا جۆرجیڤا، به‌ڕێوه‌به‌ری سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی پێشتر رایگه‌یاندبو كه هاوكاری دارای 50 ملیار دۆلار پێشكه‌ش به‌و وڵاتانه ده‌كات كه به‌هۆی كۆرۆناوه زیانیان لێكه‌وتووه"
زه‌ریف لە تویتەکەیدا "داوای له‌سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی كردووه كه به‌رپرسانه له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كانی خۆیاندا مامه‌ڵه‌بكات، ئاسانكاری بۆ ئێران بكات تا بتوانێت به‌هۆی ئه‌و پاڵپشتییه داراییه‌وه به‌ره‌نگاری كۆرۆنا ببێته‌وه".