تەندروستی
ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە ئەندامی زاوزێی پیاوان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- هێمن سەعید
ماڵپەڕێکی جیهانی باسی لە زیانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کردووە بۆسەر ئەندامی نێرینەی پیاوان و توانای سێکسکردنیان، هەروەها ریگەری دەبێت لەسەر دروستبوونی منداڵ .
ماڵپەری دەیلی مەیلی بەریتانی ئەمرۆ پێنجشەممە بڵاویكردەوە "ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە ئەندامی زاوزێی نێرینە و توانای سێکسیان كەم دەكاتەوە".
ئاماژەی بەوەشكردووە "هەرچەندە تائیستا هیچ لێكۆلینەوەیەك نیە بیسەلمێنیت ئەو ڤایرۆسە دەبێتە هۆی كەمبونەوەی سپێرمی پیاوان و توانای سێکسیان كەم بكاتەوە، بەڵام دكتۆرەكانی چین لە شاری وهان ئاگاداری دەدەن كە نەخۆشی كۆرۆنا زیانی هەیە بۆ ئەندامی زاوزێی پیاوان و كاریگەری لەسەر دروستبونی منداڵ دادەنێت".
جێگای ئاماژەیە، ڤایرۆسەكە سەرەتا لە شاری وهان لە ناوەراستی چینەوە دەستی پێكرد و تائێستا زیاتر لە 100 دەوڵەت لە جەنگدان بەرامبەر ڤایرۆسى كۆرۆنا و زۆر بەخێرایش لە جیهاندا بڵاو دەبێتەوە، هەروەها تائیستا نزیكەی 4718 كەسی كوشتووە و 126هەزار كەسیش تووشی ڤایرۆسەكە بوون لەهەموو جیهاندا.