تەکنەلۆژیا

وێنە.. زیرەكیی دەستكرد "نموونەییترین" شێوەی ژن و پیاو وێنادەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وێنە.. زیرەكیی دەستكرد "نموونەییترین" شێوەی ژن و پیاو وێنادەكات
مەودا میدیا-

لەگەڵ ئەوەی كارە سەرسوڕهێنەرەكانی زیرەكیی دەستكرد هێشتا نوێیە، بەڵام جێی سەرنج و مشتومڕن، نوێترین كاری ئەو جۆرە زیرەكییەش وێناكردنی شێوەی ژن و پیاوی نموونەییە.

وێنای شێوەی ژن و پیاوی "نموونەیی" كە زیرەكیی دەستكرد دروستیكردووە بڵاوكراوەتەوە، راشگەیەندراوە بۆ وێناكردنی "نموونەییترین شێوە"ی پیاو و ژن، زیرەكیی دەستكرد سوودی لە وێنەی ملیاران كەس وەرگرتووە.

لە بەرامبەردا پرۆژەی پۆڵێمیا كە كۆمەڵەیەكن تایبەت بە هۆشیاریی، چاودێریی دەرەنجامەكانی وێناكانی زیرەكیی دەستكردیان كردووە و هۆشدارییانداوە لەوەی "بە ئاستێكی بەرچاو "لە راستییەوە دوورە بۆ مرۆڤ" بەتایبەت شێوازی جەستە وێناكراوەكان.

ئەو پرۆژەیە ئاماژەی بەوەشكردووە، شێوازی وێناكردنەكە لایەنگرانەیە لە رەنگی چاو، پرچ و تەنانەت پێست، ئەو وێنانەش زیاتر گرنگیی بە جەستەیەكی "سەرنجڕاكێش" داوە نەك جەستەیەكی ئاسایی، بەو هۆیەی زۆرینەی ئەو وێنانەی زیرەكیی دەستكرد سوودی لێوەرگرتوون بۆ وێناكردنی نموونەییترین شێوەی ژن و پیاو ئاسایی و سادە نەبوون.

وێناكانی زیرەكیی دەستكرد بۆ نموونەییترین شێوەی ژن و پیاو:


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان