راپۆرت
هەڵبژاردنەکانی تورکیا.. لەنێوان ئەردۆغان و ئۆپۆزیسیۆندا، کێ دۆڕا و چۆن گۆڕا؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی رۆژمێری هەڵبژاردنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا، رۆژی 28ی ئایاری 2023، گەڕی دووەمی هەڵبژاردن بۆ دیاریکردنی سەرۆک کۆماری تورکیا، ئەنجام دەدرێتەوە، کاتێک هیچ یەکێك لە سێ بەربژێرەکە نەیانتوانی، رێژەی %50+1، بەدەستبهێنن.

ئەردۆغان لە هەڵبژاردنی ساڵی 2018، بە چی رێژەیەک سەرکەوت؟
لە هەڵبژاردنی ساڵی 2018، رەجەب تەیب ئەردۆغان توانی رێژەی %52.59 دەنگەکان بەدەستبهێنێت کە دەکاتە 26 ملیۆن و 330 هەزار دەنگ، هەروەها لە گەڕی یەکەمدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا، لەگەڵ ئەوەی لەم هەڵبژاردنەدا 27 ملیۆن و 88 هەزاری دەنگی بەدەستهێنا، کەچی کردیە رێژەی %49.51ی دەنگەکان و نەیتوانی لە گەڕی یەکەمدا سەرکەوتوو بێت.

ئەردۆغان دەنگەکانی کەمی کرد؟
لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی ئەلجەزیرە، ئەحمەد ویسال، سەرۆکی سەنتەری ئۆرسام بۆ توێژینەوە دەڵێت "ئەو ئەنجامە بۆ ئەردۆغان سەرکەوتنە لەکاتێکدا لە ماوەی رابردوودا تووشی کۆمەڵێک قەیرانی وەکو بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و شەڕی ئۆکرانیا بووەتەوە، هەروەها روودانی بومەلەرزە گەورەکەی تورکیا لە سێ مانگی پێشوودا".
ویسال ئەوەشی وتووە "ئەردۆغان لە گەڕی دووەمدا ئەگەری سەرکەوتنی زیاترە لەگەڵ ئەوەی نزیکەی دە پارتی ئۆپۆزیسیۆن لە دژی یەکیانگرتووە".

دەنگی ئەردۆغان کەمیکردووە
فایەق بوڵۆت، شیکەرەوەی سیاسیی تورکی، بۆچوونی پێچەوانەی ئەحمەد ویسالە و دەڵێت "دەنگەکانی ئەردۆغان کەمیکردووە بەهۆی قەیرانی ئابووری و کێشەکانی مافی مرۆڤ و دابەشبوونی نێوان رەوتە سیاسییەکانی نەتەوەیی موحافەزکار و چەپەکان و ئایینییەکانەوە".
ئەوەشی باسکردووە "ئەمە پەیامی خەڵکە بۆ ئەردۆغان بەوەی پێویستە قەیانی ئابووری چارەسەر بکرێت و کرێ کەمبکرێتەوە".

کڵیچدار ئۆغڵو چی بەدەستهێناوە؟
لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردندا، کەمال کڵیچدار ئۆغڵو، بەربژێری هاوپەیمانێتی مێزی شەش کورسی توانی %44.88ی رێژەی دەنگەکان بەدەستبهێنێت، سەرەڕای ئەوەی دەنگی پارتی سەوزی چەپی+ پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپەی، بۆ چوو. لەگەڵ ئەوەشدا نەیتوانی سەرکەوتن بەسەر ئەردۆغاندا بەدەستبهێنێت.

ئۆپۆزیسیۆن لە ساڵی 2018، چۆن بوون؟
لە یەکەم هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تورکیا لە ساڵی 2018، دوای ئەوەی سیستمی سیاسیی تورکیا لە پەرلەمانییەوە بۆ سەرۆکایەتی هەموارکرا، لایەنەکانی ئۆپۆزیسیۆن بە بەربژێری جیاواز بەشدارییان کرد، بەم شێوەیە:

یەکەم: محەڕەم ئینجە، بەربژێری پارتی گەلی کۆماری- جەهەپە (%30.64ی رێژەی دەنگەکانی بەدەستهێنا).
دووەم: میراڵ ئاکشەنەر، بەربژێری ئی پارتی (%7.29ی رێژەی دەنگەکانی بەدەستهێنا).
سێیەم: سەلاحەدین دەمیرتاش، بەربژێری پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە (%8.40ی رێژەی دەنگەکانی بەدەستهێنا).
کڵیچدار ئۆغڵو شکستی خواردووە؟
کۆکردنەوەی دەنگی ئەو سێ بەربژێرەی ئۆپۆزیسیۆن کە لە هەڵبژاردنی ساڵی 2018 بەدەستیانهێناوە بەراورد بە هەڵبژاردنی رۆژی 14ی ئایاری 2023 کە ئۆپۆزیسیۆن بە یەک بەربژێر بەشدارییان کردووە، دەریدەخات کەوا کڵێچدار ئۆغڵو رێژەی دەنگی کەمیکردووە:

ساڵی 2018.. جەهەپە+ هەدەپە+ ئی پارتی: %46ی رێژەی دەنگەکانیان بەدەستهێناوە.
ساڵی 2023.. جەهەپە+ هەدەپە+ ئی پارتی+ پارتی ئاییندە+ پارتی دیموکراسی و پێشکەوتن+ پارتی سەعادەت+ پارتی دیموکرات: رێژەی %44.88ی رێژەی دەنگەکانیان بەدەستهێناوە.
ئەو ژمارانە دەریدەخەن، کڵیچدار ئۆغڵو رێژەی دەنگەکانی کەمیکردووە.
دیاریکردنی کڵیچدار ئۆغڵو هەڵە بوو
دوای بەدەستهێنانی ئەو رێژە دەنگە کە نەبووە هۆی سەرکەوتنی کڵیچدار ئۆغڵو، رەخنەی زۆر رووبەڕووی هاوپەیمانێتییەکەیان و بەربژێرەکەش کرایەوە بەوەی سازشی بەربژێرکردنی نەکرد و خۆی سەپاند.

لە کاتی گفتوگۆکردن لەسەر دیاریکردنی بەربژێری هاوبەش زیاتر ناوی ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو، سەرۆکی شارەوانیی ئیستانبوڵ دەهێنرا، ئەو کەسایەتیی دڵمەندیی هەموویان بوو جگە لە کەمال کڵێچدار ئۆغڵو کە ویستی بوو خۆی بەربژێری هاوبەش بێت.
هۆکاری لاوازی کەمال کڵێچدار ئۆغڵو بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە کەوا "عەلەوییەکی بە بنەچە کوردە".
پێکهاتەی پەرلەمانی تورکیا و دابەشبوونی کورسییەکان
بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵو، هاوپەیمانێتیی جمهور بوونە زۆرینەی پەرلەمانی و رێژەی کورسییەکانیان بەم جۆرەیە:

پارتی داد و گەشەپێدان- ئەکەپە: 268 کورسی.
پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی- مەهەپە: 50 کورسی.
پارتی رەفاهی نوێ: 5 کورسی.
هودا پار، کە پارتێکی ئیسلامیی کوردییە چوار کورسیی لەناو فراکسیۆنی ئەكەپەدا هەیە.
کۆی گشتی کورسییەکان: 323 کورسی
هاوپەیمانێتیی میللەت کورسییەکانیان بەم شێوەیە:
پارتی گەلی کۆماری- جەهەپە+ پارتی سەعادە+ پارتی ئاییندە+ پارتی دیموکراسی و پێشکەوتن: 169 کورسی.

ئی پارتی: 43 کورسی.
هاوپەیمانێتیی کار و ئازادی کورسییەکانیان بەم شێوەیە:
پارتی سەوزی چەپ: 61 کورسی.
پارتی سەوزی چەپ: 61 کورسی.
پارتی کاری تورکی: 4 کورسی.
ئەکەپە و هەدەپە کورسییان کەمیکردووە
بەپێی ژمارەی کورسییەکانیان، هەریەک لە هەدەپە و ئەکەپە ژمارەی کورسییەکانی ئێستایان بەروار بە ساڵی 2018 کەمیکردووە بەم شێوەیە:

ئەکەپە: ساڵی 2018 (295 کورسی بەدەستهێناوە)، بەڵام لە ساڵی 2023 (268 کورسی بەدەستهێناوە).
هەدەپە لەم هەڵبژاردنەدا لەژێر چەتری پارتی سەوزی چەپ بەشداریکردووە: ساڵی 2018 (67کورسی بەدەستهێناوە)، بەڵام لە ساڵی 2023 (61 کورسی بەدەستهێناوە).
خ.غ
خ.غ