کوردستانی
مەودا زانیاریی لەسەر ئاگركەوتنەوە لە "دارەسووتاوەكە"ی سلێمانی ئاشكرادەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئێوارەی ئەمڕۆ لە سلێمانی ئاگر لە مەزادخانەكەی سەرەوە - دارەسووتاوەكەی ناو بازاڕی سلێمانی كەوتەوە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكانی دەست مەودا میدیا كەوتووە، درەنگانی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی ئایاری 2023 لە دوكانێكی پۆشاك لە مەزادخانەی سەرەوەی ناوبازاڕی سلێمانی ئاگرەكە كەوتووەتەوە.
پەیامنێری مەودا لەوبارەیەوە رایگەیاند، لە دوکانێکی پۆشاكی سەربازیی ئاگرەكە كەوتووەتەوە و دواتر تەشەنەی سەندووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بە دیاریكراویی پێش كاتژمێر 6:00ی ئێوارە رووداوەكە روویداوە، بەڵام دواتر کۆنتڕۆڵکراوە و بەدەر لە زیانی مادی هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.

ژ.ع
بیروڕا