خولەکانی جیهان

میسی وەڵامی بەرشەلۆنەی دایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


میسی وەڵامی بەرشەلۆنەی دایەوە
مەودا میدیا- سەباح خضر

راپۆرتێکی رۆژنامەوانی ئیسپانیا کۆبوونەوەیەکی نێوان لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان لەگەڵ هاوڕێکانی پێشووی لە ڕیزەکانی بەرشەلۆنە ئاشکرا کرد.

بە گوێرەی رۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی، نانی ئێوارەکە هەفتەی رابردوو لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا بوو، لەوێ میسی چاوی بە سێرجیۆ بوسکێتس، جۆردی ئەلبا، سێرجی رۆبێرتۆ و ژنەکانیان کەوت.

سەرکردەکانی بەرشەلۆنە سوود لەو مۆڵەتە وەردەگرن کە راهێنەری بەرشەلۆنە چاڤی بە یاریزانەکانی داوە دوای بردنەوەی نازناوی خولی ئیسپانی ئەم وەرزە.

رۆژنامەکە دەڵێت: یاریزانەکان هیچ وێنەیەکی ئەو کۆبوونەوەیەیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاونەکردۆتەوە، چونکە ئەو دەرفەتەیان بەکارهێنا بۆ ئەوەی لەگەڵ میسی نانی ئێوارە بخۆن وەک هاوڕێیەکی نزیک.

بەگوێرەی راپۆرتەکە، یاریزانەکان دەربارەی هەڵوێستی هەریەکەیان قسەیان کردووە، و کاتێک پرسیاری لە میسی کرا سەبارەت بە بابەتی گەڕانەوەی بۆ بەرشەلۆنە، وەڵامەکەی روون بوو: هیچ پێشنیارێکم لە یانەکە وەرنەگرت.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەمە راستییەکەیە، چونکە بەرشەلۆنە چاوەڕێی رەزامەندی لەلایەن یانەکەوە دەکات پێش ئەوەی بە فەرمی بگوازرێتەوە سەرەڕای پێشکەوتنی پێشکەشکردنی پارەیەکی زۆر لە لایەن یانەی هیلال بۆ میسی بە بەهای 500 ملیۆن یۆرۆ لە ساڵێکدا.

یانەی بەرشەلۆنە داوای لە لالیگا کرد کە سنوورەکانی یانەکە هەڵبوەشێنێتەوە و رێگەی پێبدات گرێبەستی نوێ تۆمار بکات و گرێبەستەکان ئەنجام بدات.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن