تەندروستی
چۆن راهێنان بە دڵمان بكەین بۆ دووركەوتنەوە لە نەخۆشی؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
نەخۆشییەكانی پەیوەست بە دڵ و دەمارەكانی خوێن یەكێكن لە هۆكارە هەرە بەربڵاوەكانی مردن لە سەرتاسەری جیهان، بەوهۆیەوە شارەزایانی تەندروستیی ئامۆژگاریمان دەكەن بە وەرزش و راهێنان خۆمان بەدووربگرین لەو نەخۆشییانە.
لەوبارەیەوە راهێنەرێكی بواری وەرزش و تەندروستیی لەبارەی ئەو مەشق و راهێنانانەی كاریگەرییان لەسەر چالاكبوونی دڵ هەیە دەڵێت "پێویستە راهێنانی لەسەرخۆ ئەنجامبدرێت و ئەو وەرزشانە هەڵبژێرین كە زیان بە تەندروستیی دڵ ناگەیەنن".
ئەناستەیژا یۆركۆڤا، راهێنەری بواری وەرزش و تەندروستیی ئاماژە بەوەشدەكات "پێویستە بۆ پارێزگاریی لە تەندروستیی دڵ، لە مەشق و وەرزشە ماندووكارەكان دووربكەوینەوە و وەرزشی لەسەرخۆتر هاوشێوەی جووڵەكانی یۆگا ئەنجامبدەین".
دەشڵێت، ئەو جۆرە وەرزشە لەسەرخۆیانە هاوكاردەبن بۆ ئاسایی كاركردنی دڵ و تەواوی سیستمەكانی جەستە، ئەوەش هەمیشە دەرەنجامێكی ئەرێنی و باشی هەیە.
سەبارەت بە كاریگەرییەكانی خواردنیش، پسپۆڕان دەڵێن هاوتەریب لەگەڵ وەرزشكردن دووركەوتنەوە لە خواردنەوەی قاوە و هاوشێوەكانی بەسوودە بۆ خۆ بەدوورگرتن لە نەخۆشییەكانی دڵ و خوێن، لەگەڵ خواردنەوەی زیاتر لە چوار پەرداخ ئاو لە رۆژێكدا.

ژ.ع