تەندروستی

ئەو خۆراکانەی رزگامان دەکات لە ئاوسانی سک

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەو خۆراکانەی رزگامان دەکات لە ئاوسانی سک
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

گومانی تێدا نییە کە ئاوسانی سک نیشانەیەکی بێزارکەر و کاریگەری لەسەر کۆئەندامی هەرس هەیە. ئەمەش کاتێک روودەدات کە گەدە هەست بە پڕی و گرژبوون و ئاوسانی بکات لە ئەنجامی هەبوونی غازاتی زۆر و گرژبوونی ماسولکەکانی ریخۆڵە، بەڵام چەندین جۆری چارەسەری سروشتی لەبەردەستدایە بۆ یارمەتیدانی نەهێشتنی ئاوسانی سک.

مانۆج ڤیتلانی، پسپۆڕی هەناویی لە وڵاتی هیندستان لیستی ئەو خۆراکانی ئاشکرادەکات کە یارمەتیدەرن بۆ رزگاربوون لە ئاوسانی سک، ئەوانیش:

1- زەنجەفیل، چارەسەرێکی سروشتی باشە بۆ نەمانی ئاوسانی سک، چونکە کرداری هەرسکردن ئاسان دەکات و رێگری لە گرژبوونی ماسولکەکانی ریخۆڵە دەکات.

2- نەعنا، بە تایبەتمەندی هێورکەرەوەی کۆئەندامی هەرس ناسراوە، یارمەتی ئارامکردنەوەی ماسولکەکانی کۆئەندامی هەرس دەدات و ئاوسانی سک و ناڕەحەتی کەمدەکاتەوە, دەتوانرێت دوای نانخواردن کوپێک چای گەرمی نەعنا بخورێتەوە.

3- ئەنەناس، ئەنزیمێکی تێدایە بەناوی برۆمێلین کە یارمەتی تێکشکاندنی پرۆتینەکان دەدات و پاڵپشتی کرداری هەرسکردن دەکات، ئەم ئەنزیمە یارمەتی کەمکردنەوەی ئاوسانی سک دەدات لەڕێگەی باشترکردنی کۆی هەرسکردن.

4- رەشکە، لە مێژە وەک یارمەتیدەرێکی هەرس بەکاردەهێنرێت بەهۆی تایبەتمەندی کارمیناتیڤ، واتە یارمەتی دەرکردنی غازات دەدات لە کۆئەندامی هەرس. دەبێتە هۆی رزگاربوون لە ئاوسانی سک و گرژبوونی ریخۆڵەکان.

5- خەیار، تەنها شێدارکەرەوە نییە، بەڵکو رێژەیەکی زۆر ئاوی تێدایە و دەوڵەمەندە بە ریشاڵ، ئەمەش وایکردووە کە نایاب بێت بۆ باشترکردنی کرداری هەرسکردن. 

6- ماست، دەتوانێت یارمەتی هاوسەنگکردنی بەکتریاکانی ریخۆڵە بدات و هەرسکردن باشتر بکات، بەهۆی هەبوونی پرۆبایۆتیکەکان تیادا کە بەکتریایەکی سوودبەخشن کە تەندروستی ریخۆڵە باشتردەکات و ئاوسانی سک و ناڕەحەتیەکانی تری هەرس کەمدەکەنەوە.

7- سپێناخ، میزهێنەرێکی سروشتییە کە دەتوانێت یارمەتی کەمکردنەوەی راگرتنی ئاو بدات، هەروەها ریشاڵی پرۆبایۆتیکی تێدایە کە خۆراک دەدات بە بەکتریاکانی ریخۆڵە و کرداری هەرسکردن بەرەوپێش دەبات.

8- چای گوڵە بەیبوون، تەنها ئارامکەرەوە نییە. بەڵکو یارمەتی هەرسکردنیش دەدات. خاوەنی تایبەتمەندی دژە هەوکردنە و دەتوانێت یارمەتی نەهێشتنی ئاوسانی سک بدات.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە