عیراقی

ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عیراق زیانەکانی هێرشەکەی شەوی رابردووی فڕۆکەکانی ئەمریکای خستەڕوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


 ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عیراق زیانەکانی هێرشەکەی شەوی رابردووی فڕۆکەکانی ئەمریکای خستەڕوو
مەودا میدیا-

فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عیراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماری زیانەکانی بۆردوومانکردنی فڕۆکەکانی ئەمریکای بۆسەر بارەگاکانی حزبوڵا و فڕۆکە خانەی کەربەلا و بنکەیەکی سەربازی حەشدی شەعبی خستەڕوو.

فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عیراق رایگه‌یاند "بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی  كاتژمێر  01:00 عیراق رووبه‌ڕووی ده‌ستدرێژییه‌كی بێ پاساوی فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بووه‌وه‌ كه‌ كه‌رته‌كانی سوپا و هێزه‌كای مغاویری سه‌ر به‌ فیرقه‌ی نۆزده‌ و باره‌گای لیوای (46)ی حه‌شدی شه‌عبی و فه‌وجی سێی پۆلیسی بابلی له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنووری پارێزگاكه‌ و فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ربه‌لای گرته‌وه‌".

ئاماژە بەوەشکراوە "هێرشەکە كوژرانی سێ سه‌رباز و برینداربوونی چوار سه‌ربازی دیكه‌ له‌ فیرقه‌ی نۆزده‌ی مغاویر لێکەوتەوە کە دووانیان ره‌وشی ته‌ندرووستیان سه‌قامگیر نییه‌، هەروەها كوژرانی دوو سه‌رباز و برینداربوونی دووی دیكه‌ له‌ هێزی فریاكه‌وتنی بابل".

ئەوەش خراوەتەڕوو "پێنج چه‌كداری ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی بەهۆی هێرشەکەوە برینداربوون، هەروەها كرێكارێكی مه‌ده‌نی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ربه‌لا گیانی لەدەستداوە و كارمه‌ندێكی دیكه‌ش بریندار بوو".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان