گشتی

ئەو پیاوەی 82 ساڵ ژیا بێ ئەوەی هیچ ژنێك ببینێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەو پیاوەی 82 ساڵ ژیا بێ ئەوەی هیچ ژنێك ببینێت
مەودا میدیا-

میهایڵۆ تۆڵۆتۆ، پیاوێكی ئاینیی بەرەگەز یۆنانییە و بۆ ماوەی 82 ساڵ ژیاوە، بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكانی جیهانیش هیچ كاتێك بە شێوەیەكی راستەقینە هیچ ژنێكی نەبینیوە هەتا ئەو كاتەی گیانیلەدەستداوە.

ساڵی 1856 ئەو پیاوە ئاینییە لەدایكبووە و سەرچاوەكانی تایبەت بەم بابەتە دەڵێن "چوار كاتژمێر پاش لەدایكبوونی، دایكی ژیانی لەدەستداوە، هیچ پیاوێكیش نەبووە خۆی وەك باوكی بناسێنێت".

هەر لەدایكبووە خستوویانەتە سەر قادرمەی بەردەم كڵێسایەكی ئۆرسۆدۆكسەكان كە كەوتووەتە سەر شاخی ئاتۆس، هەر لەوێ قەشەكانی كڵێساكە پەروەردەی دەكەن و دەبێتە بەشێك لەوان.

تۆڵۆتۆ تەواوی ژیانی لەو شاخە بەسەربردووە كە كڵێساكەی لێبووە و بەهۆی ئەوەی هیچ ژنێك رێگەی پێنەدراوە بچێتە ئەو شاخە، تەواوی 82  ساڵی ژیانی بە چاوەكانی خۆی هیچ ژنێكی نەبینیوە.

ساڵی 1938 پاش گیانسپاردنی، قەشە و پیاوە ئاینییەكانی ناو ئەو كڵێسایە مەراسیمێكی تایبەتیان بۆ رێكخست و بە "یەكەمین پیاو لە جیهاندا كە هیچ ژنێكی نەبینیوە" هەژماریانكرد.

ئێستاش مۆنومێنتێكی تایبەت تۆڵۆتۆ لەو كڵێسایەی یۆنان هەیە و وردەكارییەكانی سەبارەت بە ژیانی تێدا تۆماركراوە.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە