راپۆرت
لێكەوتەكانی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عیراق سەبارەت بە تەمەنی پەرلەمانی كوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق بڕیاریدا بە نادەستووری بوونی درێژکردنەوەی کارەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و رایگەیاند، كۆتاییهاتووە بە تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمان.
ئەمڕۆ سێشەممە 30ی ئایاری 2023 جاسم محەمەد عەبود سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق، لەمیانی دانیشتنی دادگای فیدراڵیی رایگەیاند، دەستووری عیراق دەسەڵاتی هەمیشەیی هەیە و رێساکانی خۆی بەسەر هەموو دەسەڵاتەکاندا دەسەپێنێت".
بەپێی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عیراق درێژكردنەوەی ماوەی تەمەنی خولی پێنجەمی كوردستان نایاساییە و هیچ كارێكی پێناكرێت، بەوپێیەش تەواوی ئەو بڕیارانەی لە رێكەوتی 6ی تشرینی دووەمی 2022ەوە هەتا ئەم دەمە دەرچوون، بەركار نین و چیدی كاریان پێناكرێت.
ئەوەش بەو واتایە دێت، سەرجەم ئەو پەرلەمانتارانی لەپاش درێژكردنەوەی ماوەی یاسایی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان سوێندی یاساییان خواردووە و لەبری ئەو پەرلەمانتارانەی دەستیان لەكاركێشاوەتەوە دەچنە پەرلەمان، سوێندەكانیان كارپێكراو نییە و پەرلەمانتار نین.
بڕیاری پەرلەمانی كوردستانیش كە بێ ئامادەبوونی سەرۆكی پەرلەمان بۆ كاراكردنەوەی ئەنجوومەنی كۆمسیاران و كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و تێپەڕاندنی یاساكە درا، بە هەمانشێوە پووچەڵە و كاریپێناكرێت.
لە راگەیەندراوەكەی دادگای فیدراڵیی عیراق ئەوەش هاتووە؛ لە دەستووردا هاتووە تەمەنی پەرلەمان چوار ساڵ بێت، هەر دەقێکی دیكەی یاسایی پێچەوانەی دەستوور بێت، بە پووچەڵ دادەنرێت".
هاوكات رۆژی 18ی تشرینی دووەمی 2023 وەك رێكەوتی دیاریكراوی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم کە لەلایەن سەرۆکی هەرێم دیاریکرابوو بەپێی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی هەڵوەشاوەتەوە.
بەوپێیەش لەمڕۆوە، واتە لە رێكەوتی 30ی ئایاری 2023 بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵیی عیراق بەسەر هەرێمدا جێبەجێدەكرێت و حكومەتی هەرێمی كوردستانیش چیدی دەبێتە حكومەتێكی كاربەڕێكەر.
بەهۆی ئەوەش كە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی هەرێم كارا نییە، دەبێت كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق سەرپەرشتیی هەڵبژاردنەكانی هەرێم بكات.
هەر لەو چوارچێوەیەشدا و بەپێی دوابڕیاری دادگا، هەتا ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی حکومەتێكی نوێ و سەرۆکێكی نوێ بۆ هەرێم، دامەزراوەکانی هەرێم لەبۆشایی دەستورییدا دەبن.
بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عیراق لەكاتێكدایە، پێشتر چەندجارێك بێئەنجام دانیشتنی لەوبارەیەوە ئەنجامداوە، لەلایەكی دیكەشەوە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی چەندینجار هۆشیاریی دابوو بە دەسەڵاتدارانی حكومەتی هەرێم و حزبەكانی ناوچەكە، بۆ گەیشتن بە بڕیاری كۆتایی لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن.
ژ.ع