کوردستانی
ئاسایشی هەرێم: باندێکمان دەستگیرکردووە کە زیاتر لە 50 ملیۆن دینارییان دزیوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایدەگەیەنێت مەفرەزەکانمان توانیویانە سێ تۆمەتبار دەستگیربکەن کە زیاتر لە 50 ملیۆن دیناریان دزیوە.
ئەمڕۆ شەممە 3ی حوزەیرانی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی "بە فەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە و بەپێی مادەی 443 لە یاسای سزادانی عیراقی سێ تۆمەتباری بە رەگەز عەرەب دەستگیرکران".
باسی لەوەشکردووە "ئەو سێ تۆمەتبارە بە ناوەکانی (ئ، ج، ف) لەدایکبووی 1971 و (م، م، ع) لەدایکبووی 1977 و (ب، م، ل) لەدایکبووی 1998 هەستاون بە دزینی بڕی 56 ملیۆن دیناری عیراقی".
ئەوەش خراوەتەڕوو "سەرجەم تۆمەتبارەکان دانیشتووی شاری بەغدان و بە مەبەستی گەشتوگوزار هاتوونەتە سلێمانی، لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە ".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


